سبەی وەرزی گەڵاڕێزان دەست پێ‌ دەكات

:: PM:04:49:20/09/2019 ‌
سبەی یەكەمین ڕۆژی پایز دەست پێ‌ دەكات و كاتەكانی شەو و ڕۆژ یەكسان دەبێت.

سبەی شەموو 21ـی ئەیلوول، دیاردەی (هاوسەنگبوونی پایزی – Autumnal Equinox) لە نیوەگۆی باكوردا دەبێت و لەو رۆژەدا تیشكی خۆر بەتەواوی ستوونی دەبێت لەسەر (هێڵی كەمەری زەوی).

لە یەكەمین ڕۆژی پایز ماوەی شەو و رۆژ لە هەردوو نیوەگۆی باكور و باشووردا یەكسان دەبێت و ماوەی نێوان زەوی و خۆر نزیكەی 152 ملیۆن كیلۆمەتر دەبێ، هەروەها رۆژی دووشەم یەكەم رۆژی (وەرزی پایز) لە رووی فەلەكییەوە دەست پێ دەكات.

بە هەڵگەرانەوەی ئەو دیاردەیە بەهار نیوەگۆی باشوور دەست پێ‌ دەكات واتە (یەكسانبوونی بەهاریی – Vernal Equinox) دەبێت بۆ دانیشتووانی نیوەگۆی باشووری زەوی، بە پێچەوانەوە لە 21 ی ئاداری 2019 بۆ ئێمەی دانیشتووانی نیوەگۆی باكور، یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار)ـە، واتە (یەكسانبوونی بەهاریی – Vernal Equinox) دەبێت و لە هەمان رۆژیشدا بۆ دانیشتووانی نیوەگۆی باشوور، یەكەم رۆژی (وەرزی پایز) ە، واتە (هاوسەنگبوونی پایزی – Autumnal Equinox) دەبێت.



وشە - رامیار جەواد