له په‌یامێكدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسروور بارزانی، به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی شارى كه‌ربه‌لاى كرد، كه تێیدا 12 هاووڵاتیی شه‌هید بوون و پێنجی تریش برینداربوون.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین و هاوخەمیش لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان ڕادەگەیەنین، هیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین".
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 20ى ئه‌یلوول، بۆمبێكی چێنراو له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی گشتی له نزیك بازگه‌ی 54ی كه‌ربه‌لا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 12 هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنجی تریش برینداربوون.
كه‌ربه‌لا شارێکى ئاینى گرنگى شیعه مه‌زهه‌به‌كانه، ده‌كه‌وێته خوارووى عێراق، 100 کیلۆمەتر له باشووری ڕۆژاوای شاری بەغداوه دووره.