سەرۆكی حكوومەت پەیامێك بۆ یەكێتی زانایان دەنێرێت

:: AM:08:25:21/09/2019 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی كوردستان پەیامێكییان ئاراستە دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 21ـی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی هاتووە، بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم .

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت هاتووە، یەكێتی زانایان كە لە 21 ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا،  رۆڵێكی دیاری لە خزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی پەیامی میانڕەوی ، جێدەستیان دیارە .

لە كۆتایی پەیامەكە ئەوەیش باس كراوە، هیوادارم ئەم ساڵیادەتان ببێتە هاندەرێكی تر لە پێناوی پشتگیریكردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەكان.




وشە - رامیار جەواد