نهێنیی رێكیی جەستەی ئەم ئەستێرانە بزانە

:: AM:10:04:21/09/2019 ‌
زۆرن ئەو ئەستێرانەی وێڕای دەچنە ناو تەمەن و گەورە دەبن، بەڵام هەوڵ دەدەن جەستەیان بە رێكی بمێنێتەوە. پێگەی "فەرفیش" كورتە راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە و چەندان نموونەی لەناو ئەستێرەكان هێناوەتەوە.

مێرندا كێر یەك لە نمایشكارانی جلوبەرگە و ناوێكی دیاری لەو بوارەدا هەیە، بۆ ئەوەی جەستەی بە ڕێكی بمێنێتەوە، هەموو رۆژێكی بەیانیان چەند كەوچكێكی گوێزی هیند دەخواتەوە، وێڕای راهێنانەكانی وەرزشی.

لیف تایلۆریش بۆ ئەوەی جەستەی بە رێكی بمێنێتەوە، جیا لە دووركەوتنەوە لە خواردنە چەورییەكان، رۆژانە دوای ئەوەی لە گەرماو خۆی دەشوات، بۆ چەند خولەكێك ئاوی سارد بەخۆیدا دەكات.

كیم كارداشیانیش بە هەمانشێوە رۆژانە بەیانیان زوو خەریكی وەرزشكردنە تا جەستەی بە رێكی بهێڵێتەوە، بەو هۆیەوە هەرچی چەوری لە لەشیدا هەیە، دەیتوێنێتەوە.

بیونسیە كە گۆرانیبێژ و ئەكتەرێكی دیاری سینەماییە، هەموو جۆرەكانی گۆشتی لە خۆی حەرام كردووە و بەهیچ جۆرێك گۆشت ناخوات، هاوكات رۆژانە رێژەیەكی زۆرباش سەوزەوات دەخوات.

ئێڵ ماكفێرسۆنی ئەكتەر كە ئێستە تەمەنی 51 ساڵی تێپەڕ كردووە و جەستەی بە رێكی ماوەتەوە، رۆژانە جۆرەكانی سەوزەوات دەخوات، جیالەوەی بەیەكجاری لە خواردنەوەی قاوە دوور كەوتووەتەوە. وێڕای وەرزشێكی بەردەوام.

جۆزفین سكریفەری نمایشكار كە خاوەنی جەستەیەكی زۆر رێكە، بۆ ئەوەی هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە، هەموو بەیانیان رێژەیەكی ئاوی گەرم بەرلە خواردن دەخواتەوە و ئەو ئاوە گەرمەیش جەستەی مرۆڤ لە چەندان بەكتریا و ڤایرۆس دوور دەخاتەوە.




























وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د