لەناو ئاریشگایەك كچێك خۆی خنكاند

:: AM:09:02:22/09/2019 ‌
كچێكی /18 ساڵ/ لەناو یەكێك لە ئاریشگاكان خۆی دەخنكێنێت و دەگوترێت بەهۆی بوونی كێشەی كۆمەڵایەتییەوەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی ئەیلوول، رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، كچێكی تەمەن 18 ساڵی خەڵكی نەغەدە بە ناوی "س. ئا" بە هۆكارێكی نادیار لە شوێنی كارەكەی خۆی كە ئارایشگەیە خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕوون كراوەتەوە، ژنێكی تری خەڵكی گوندی بڵوان ئاوای دێولان بە ناوی دڵگەش محەمەدی، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ، هەروەها كچێكی تەمەن 16 ساڵی خەڵكی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی رۆژین مستەفاپوور كە چەند رۆژ پێش خۆی هەڵواسیبوو، گیانی لە دەست داوە.

خۆكوشتنی ئەو كەسانە لە كاتێكدایە بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری كوردانی ڕۆژهەڵات بەشێكی زۆریان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە بۆ كاركردن.



وشە - رامیار جەواد