ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م نیشانانه‌ی له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین له له‌شت دا هه‌بوو، ئه‌وا پێویسته بڕێكى زیاتر
كالیسیۆم بۆ جه‌سته‌ت له ڕێی خۆراكه‌كانه‌وه دابین بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروستیت باشتر بێت. كاتێك ئاستى كالیسیۆم له له‌شدا كه‌م ده‌بێته‌وه، مرۆڤ تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌بێت، بۆیه پێویسته وریای ئه‌م حاڵه‌ته بن و كالیسیۆم له خۆراكی ڕۆژانه‌تاندا هه‌بێت.
ئه‌م نیشانانه ئاماژه‌ن بۆ كه‌می كالیسیۆم له له‌ش دا
یه‌كه‌م: ئازارى ماسولكه، ئه‌گه‌ر له‌كاتى نووستن هه‌ست به ئازارى ماسولكه‌كانت ده‌كه‌یت، به‌تایبه‌تى قاچه‌كان و ماسولكه‌ى پووز بێگومان ئه‌م ئازاره بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تى له شه‌واندا بوونى ئه‌م ئازاره بۆ كه‌مى كالیسیۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێویسته له‌م كاته‌دا كووپێك شیر یان ئه‌و خواردنانه بخورێت كه بڕێكى زۆر كالیسیۆمى تێدایه.
دووه‌م: ناسكبوونه‌وه‌ى ئیسك، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به بێهێزى ئێسكه‌كانت كرد، بێگومان بۆ كه‌مى كالیسیۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له دروستكردنى خانه‌ى ئێسكى نوێ تا ته‌مه‌نى 20 ساڵى یان 30 ساڵى، بۆیه پێویسته له‌و قۆناغه‌دا بڕێكى باش كالیسیۆم بخورێت، كه‌مى كالیسیۆم له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێته هۆى بێهێزى ئێسك و كه‌مپته‌وى و دروستبوونى ئازار.
سێیه‌م: خراپبوونى ددانه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به باشى ددانه‌كانت نه‌كرد، ددانه‌كان تووشی كلۆربوون هاتن، ئه‌وا بۆ كه‌مى كالیسیۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه بوونى كالیسیۆم و فۆسفۆر یارمه‌تى به‌هێزبوونى ددانه‌كان ده‌دات. به شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌مى كالیسیۆم كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئێسك و ددان.
چواره‌م: خوورانى پێست و بێهێزى نینۆكه‌كان، پێست و نینۆكه‌كان پێوه‌رى ته‌ندروستین. كاتێك پێست تووشى نه‌خۆشى سه‌ده‌ف و بیرۆ ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ی كه‌مى كالسیۆمه. بۆیه له‌م حاڵه‌ته پێویسته سه‌ردانى پزیشك بكرێت و به‌هێزكه‌ر به‌كاربهێنرێت. بۆ نینۆك وشكبوونى نینۆكه‌كان.