منداڵان زیاتر تووشى نه‌خۆشییه‌كانى سه‌رماو هه‌ڵامه‌ت ده‌بنه‌وه، به‌هۆى تێكه‌ڵبوونى له‌گه‌ڵ منداڵى تر و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆس له نێوانیاندا. بۆیه پێویسته سیسته‌مى به‌رگرى منداڵ به‌رده‌وام به به‌هێزى بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌متر تووشى هه‌وكردن و نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌كان ببێته‌وه.
بۆماوه‌یى ڕۆڵێكی زۆر ده‌بینێت له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و ڤایرۆس له منداڵدا، بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه به‌كاربهێنرێت كه ده‌بنه هۆى به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى منداڵ.
یه‌كه‌م: پێدانى خۆراكى ته‌ندروست، پێویسته سیسته‌مى به‌رگرى منداڵ له رێى خۆراكه‌وه به‌هێز بكرێت، بۆیه منداڵه‌كه‌ت دوور بخه‌وه له پێدانى خۆراكى ده‌ره‌وه و دروستكراو و شیرینى و یان ئه‌و خۆراكانه‌ى بڕێكى زۆر شه‌كریان تێدایه، چونكه كار له سیسته‌مى به‌رگرى منداڵ ده‌كه‌ن، باشتره خۆراكى ته‌ندروست به منداڵ بدرێت وه‌كو سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه و گۆشت.
دووه‌م: منداڵه‌كه‌ت فێر بكه كه ده‌سته‌كانى بشوات، ده‌ستشۆردن زۆر گرنگه بۆ منداڵ و به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌شى. چونكه هه‌رچى كاره‌كانى هه‌یه له رێگه‌ى ده‌سته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و بڕێكى زۆر پیسى له‌سه‌ر ده‌ست كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندان به‌كتریا و مادده‌ى زیانبه‌خش كه هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشى، بۆیه پێویسته ڕۆژانه چه‌ندان جار ده‌سته‌كانى منداڵه‌كه‌ت به ئاو و سابون بشۆیت. یان پێویسته له‌كاتى كۆكین و پژمیندا به‌هه‌مانشێوه ده‌سته‌كانى بشۆردرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له‌سه‌ر ده‌سته‌كان كۆ ده‌بنه‌وه له‌ناوببرێت.
سێیه‌م: فشار و دڵه‌ڕاوكێى منداڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه، ته‌نیا كه‌سى پێگه‌یشتوو تووشى فشار و دڵه‌راوكێ نابێته‌وه بێگومان منداڵیش تووشی ده‌بێت. زۆركات بیركردنه‌وه له منداڵاندا ده‌بێته هۆى دروستبوونى فشار. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ بێهێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى.ئه‌گه‌ر بته‌وێت سیسته‌مى به‌رگرى منداڵه‌كه‌ت به‌هێز بكه‌یت پێویسته فشار و دڵه‌راوكێ كه‌م بكه‌یته‌وه. ئه‌ویش به یاریكردن و چونه پارك و ئه‌و یاریانه‌ى كه منداڵه‌كه‌ت پێ ئاسووده‌یه، به‌مشێوه‌یه لایه‌نى ده‌روونى منداڵ باشتر ده‌بێت و سیسته‌مى به‌گرى به‌هێزتر ده‌بێت.