سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى ده‌كات، شه‌وى رابردوو هێرشێكى سه‌رچاوه نادیار كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى شارى ئه‌نبار كه به فڕۆكه‌خانیه‌كى سه‌ره‌كى داده‌نرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى.
قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له رۆژئاواى ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى ئه‌یلوول له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه شه‌وى رابردوو هێرشێك كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى.
موسڵح ده‌ڵێ، شه‌وى رابردوو هێرشێكى ئاسمانى له سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیاره‌وه كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى مورسنات له رۆژئاواى ئه‌نبار، كه هاوكات سه‌ربازگه‌یه‌كى گرنگى حه‌شدى شه‌عبیشه.
ئه‌و به‌رپرسه باسى له هیچ زیانێكى گیانى و مادى نه‌كردووه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌كه به فڕۆكه‌خایه‌كى گرنگ حه‌شد داده‌نرێت و ئۆپراسیۆنى ویستى سه‌ركه‌وتنیش له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌ستى پێ كردووه.
روونی ده‌كاته‌وه كه سه‌ربازگه‌كه 120 كلیۆمه‌تر له سنوورى سووریاوه دووره و ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ى ته‌نف و تریبیل.
له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، زیاتر له 10 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق و لایه‌نه شیعه‌كان ئیسرائیل به ئه‌نجامدانى هێرشه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.