پزیشكان: پێویستە رۆژانە 10 هەزار هەنگاو ببڕیت

:: PM:07:50:22/09/2019 ‌

پزیشكان رایانگەیاند كە گەنجان پێویستە رۆژانە 10 هەزار هەنگاو بە رۆیشتن ببڕن، هەرچی كەسانی بەتەمەنن پێویستە ئەوانیش رۆژانە 5-7 هەزار هەنگاویان هەبێت بە رۆیشتن، ئەوەش بۆ دوورخستنەوەی خۆیان لە كێشە تەندروستییەكان.

یۆری كۆنیڤ، پزیشكی رووسی بەبۆنەی رۆژی بێ ئۆتۆمبێل گوتی، ئەگەر گەنج رۆژانە كەمتر لە 10 هەزار هەنگاو باوێت و كەسانی بەتەمەنتر كەمتر لە 6-7 هەزار هەنگاو و پیرەكانیش كەمتر لە پێنج هەزار هەنگاو، ئەوكات سیستەمی دڵ و لوولەكانی خوێنیان لاواز دەبێت، چونكە هەرچییەك بكات ناگاتە ئاستی رۆیشتن.

زیاتر گوتی، ئەوكاتەی مرۆڤ بۆ سێ خولەك بڕوات، پەستانی خوێنی دادەبەزێت، ئەگەر پێنج خولەك بڕوات میزاجی باشتر دەبێت و ئەگەریش 10 خولەك بڕوات بیركردنەوەی داهێنەری باشتر دەبێت، پێشتر زانایان لە زانكۆی هارڤارد لە حوزەیرانی رابردوو ئەنجامی توێژینمەوەیەكیان بڵاو كردەوە بە بەشداری 16.7 هەزار ژن لە تەمەنی 62-101 ساڵ بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەوان چاودێری كران و لەو ماوەیە ژمارەی هەنگاو خێرایی و جووڵانەوەیان پێوانە كرا بە ئامێری تایبەت.

زانایان تێبینی ئەوەیان كرد كە تێكڕای مردن لە نێوان ئەوانە زیاتر بوو كە رۆژانە كەمتر لە 2.2 هەزار هەنگاو دەرۆیشتن و ئەوانەی رۆژانە 4.4 هەزار هەنگاو دەرۆیشتن دۆخیان زۆر باشتر بووە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل