كۆمپانیای هۆندا ئه‌مرۆ له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی نمایش كرد كه شێوه‌كه‌ی وه‌ك ئۆتۆمبێلی سۆناتایه، به‌ڵام كاره‌باییه و پشت چه‌ماوه‌یشه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بیی هۆندا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه هه‌مان دیزاینی سۆناتای بۆ داناوه به‌ڵام پشتی چه‌ماوه‌یه، له جۆری "i30 N Project C"یه و یه‌كێكه له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی هۆندا كه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه كه شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ی پێ به‌خشێوه، جگه له‌وه‌یش له‌ڕووی هێزی كاره‌باییه‌وه زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر دروست كراوه، چونكه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 300 كیلۆوات كه به نزیكه‌یی ده‌گاته هێزی 271 ئه‌سپ و بزوێنه‌ری 2.0 لیتر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ"، كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.