پێش ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه بكه‌یت تا بزانی هیچ وه‌ره‌مێكی شێرپه‌نجه‌ت تێدایه، كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی پێش وه‌خته هه‌یه پێویسته بیزانیت، تاوه‌كوو پێش ئه‌وه‌ی بڵاو ببێته‌وه له لاشه‌ت، خۆتی لێ ڕزگار بكه‌یت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و نیشانانه‌ن كه ڕاپۆرتی پزیشكیی پسپۆڕ بۆ ماڵپه‌ڕێكی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماده‌یان كردووه:
یه‌كه‌م: تا و هه‌وكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام
زۆر جار، نیشانه‌یه بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن، چونكه شێرپه‌نجه‌كه له ناو ئێسكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕێی خڕۆكه سپییه‌كانه‌وه ده‌ردێ.
دووه‌م: گرانی له قوتتدان
ئه‌گه‌ر له كاتی قوتتدانی خواردن یان هه‌ر به‌بێ خواردن بته‌وێ لیكی ده‌مت قوت بده‌ی، زۆر قورس بێت، ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
سێیه‌م: به به‌رده‌وامی هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌یت
ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ توشبوون به چه‌ندان جۆر نه‌خۆشی و ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ند جۆر شێرپه‌نجه‌ش هۆكار بن.
چواره‌م: نه‌مانی چێژی خواردن
ئه‌گه‌ر چێژ له خواردن ناكه‌یت، ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی به‌نكریاس.
پێنجه‌م: نه‌زیف له كۆم
ئه‌گه‌ر له كۆمدا خوێن هه‌بوو، یان له‌ناو پیساییدا، نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆنه، بۆیه پێویسته زوو بگه‌یته لای پزیشك.