رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست"ـى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ى رابردوودا ژوورى كۆنتڕۆڵكردنى بنكه‌ى عوده‌یدى قه‌ته‌ڕی خاڵى كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مه‌ریكاش هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانه.
بنكه‌ى سه‌ربازیى عوده‌ید كه ماوه‌ى 13 ساڵه له‌قه‌ته‌ڕ دانراوه، یه‌كێكه له بنكه گرنگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و عێراق و سووریا و باكورى ئه‌فه‌ریقا له‌م بنكه‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ماوه‌یه‌كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م بنكه‌یه‌ى چۆڵ كردووه و ژوورى كۆنتڕڵكردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى بۆ ویلایه‌تى كارۆلیناى باشوور گواستووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بیه‌یش به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سه‌نته‌رى هێزى ئاسمانى ئه‌مه‌ریكى وفه‌رمانده‌یى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى له قه‌ته‌ڕه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ كارۆلیناى باشوور. ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامى ئه‌و گرژییه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئێرانى هه‌یه و ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى ململانێیه‌كى له ناوچه‌كه هه‌یه.
له‌بڕگه‌یه‌كى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له ئه‌ركه‌كانى بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ى قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت، كه به ناوى بنكه‌ى عوده‌ید ده‌ناسرێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه بۆ ماوه‌ى 13 ساڵه ئه‌م بنكه‌یه بۆ فه‌رمانده‌یى فڕۆكه‌ى جه‌نگى و رۆكێت و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنرێت، له هه‌موو ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له باكورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریقیاوه تا باشوورى ئاسیا ئه‌نجامى ده‌دات.
راپۆرته‌كه كه دوێنێ یه‌كشه‌م له واشنتن پۆست بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات تا رۆژى شه‌مووى رابردوو واته رۆژێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه نزیكه‌ى 300 فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكى له ناوچه‌كانى سووریا وئه‌فغانستان و كه‌نداو فڕیون، كه‌چى سه‌دان كۆریسى له سه‌نته‌رى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى بنكه‌ى عوده‌ید له قه‌ته‌ڕ خاڵى بوون.
ئه‌ى چۆن فڕینى ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه كۆنتڕۆڵ كراون؟ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ئاشكراى كردووه هه‌موو ئه‌م فڕۆكانه له دوورى حه‌وت هه‌زار میل له بنكه‌ى هێزى ئاسمانى ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تى كارۆلینا كۆنتڕۆڵ كراون.
گۆڕانكارییه‌كى ته‌كتیكى به‌رز
رۆژنامه‌ى ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه به هه‌نگاوێكى كاتى داده‌نرێت، به‌ڵام به گۆڕانكارییه‌كى ته‌كنیكى گه‌وره‌یش له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
دانانى ژوورى كۆنتڕۆڵى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌روبه‌ندى جه‌نگى دووه‌مى كه‌نداو بووه له‌ساڵى 1991، سه‌ره‌تا له سعوودیه بووه به‌ڵام 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ قه‌ته‌ڕ گوێزراوه‌ته‌وه. پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ژووره‌كه‌یش به نهێنى بووه و ئه‌وه یه‌كه‌مم جاره له دووره‌وه فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كاره‌كانى بنكه‌كه له دووره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
ئایا گواستنه‌وه‌ى ژوورى كۆنتڕۆڵى بنكه‌كه ته‌نیا به‌هۆى ئێرانه؟
چه‌ند به‌رپرسێكى به‌رگرى ئاسمانى ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه كردووه گواستنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى بنكه‌كه بۆ ناو خاكى ئه‌مه‌ریكا خواستێكى له‌مێژینه‌ى ئه‌مه‌ریكا بووه. پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیایش له‌مه‌دا هانده‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه نییه پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌كه به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاوه بێت.
به‌ڵكو ئه‌و رووداوانه‌ى له هاوینى رابردووه‌وه روویان داوه، هۆكارن له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا په‌له بكات له گواستنه‌وه‌ى ژوورى كۆنتڕۆڵى ئۆپراسیۆنه‌كانى بنكه‌كه. چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان نایانه‌وێ خاڵى لاوازیان له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه، به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت چه‌ندان جار ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه. بنكه‌ى عوده‌یدی قه‌ته‌ڕیش بۆ ئێران یه‌كێكه له بنكه نزیكه‌كان.
دۆگڵاس بارى له په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژى له له‌نده‌ن، بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى باسى له‌وه كردووه بنكه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دیزایین كراوه تا به‌ره‌نگارى فڕۆكه و مووشه‌كى بالیستى ئه‌وتۆ بێته‌وه كه به خێرایى و به‌رزییه‌كى زۆره‌وه ئاراسته ده‌كرێن، نه‌وه‌ك مووشه‌كى كرۆز و فڕۆكه‌ى بێ فڕ‌وكه‌وانى نزم وه‌ك ئه‌وانه‌ى گومان ده‌كرێت له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى به‌كارهاتوون.
شاره‌زایان باسیان له‌وه كردووه، له كاتى گواستنه‌وه‌ى ژوورى كۆنتڕۆڵ ئه‌گه‌رهاتوو هێرشیش بكرێته سه‌ر بنكه‌كه ئه‌وا زیانێكى ئه‌وتۆى نابێت به‌ڵكو به خێرایى ده‌توانرێت بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه. جگه له‌مه‌یش گواستنه‌وه‌ى ژووره‌كه به ماناى ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا بنكه‌كه‌ى به‌ته‌واوى داده‌خات، به‌ڵكو هه‌ندێك ئه‌ركى تر‌ى بنكه‌كه هه‌ن ناكرێت له ناو خاكى ئه‌مه‌ریكاوه له دووره‌وه به‌ڕێوه ببرێن.
قه‌ته‌ر زیانی زۆرى به‌ركه‌وتووه
له هاوینى رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى سه‌ره‌تاكانى ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوانیان یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى چاودێرانى سیاسى هه‌وڵى وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌دات، تایبه‌ت بوو به چاره‌نووسى بنكه‌ى عوده‌ید و چۆنیه‌تى راگرتنى پێوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر. چونكه قه‌ته‌ر پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و هاوكات بنكه‌یه‌كى گرنگى ئه‌مه‌ریكاى له‌خۆگرتووه. له راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆستیش هاتووه ئه‌م بڕیارى گواستنه‌وه‌ى به‌شێكى بنكه‌كه قه‌ته‌ڕى نیگه‌ران كردووه، چونكه قه‌ته‌ر زیاتر له ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلارى له‌م بنكه‌یه خه‌رج كردووه.