بە ڤیدیۆ.. هاووڵاتییەكی دەڤەری بارزان 44 ساڵە مێژوو دەنووسێتەوە

:: PM:04:08:01/10/2019 ‌
هاووڵاتییەكی دەڤەری بارزان كە نیشتەجێی گوندی باڵندایە، بە ناوی محەمەد چیچۆ باڵندی لە ساڵی 1975ەوە تا ئێستە لە ڕێگەی تێنووسی یادگارییەوە، یادگاریی ڕۆژە گرنگەكانی ژیانی خۆی و كوردستان دەنووسێتەوە.

محەمەد چیچۆ بە "وشە"ی گوت، لە رێككەوتی 21ی ئاداری ساڵی 1975ەوە دەستم بە نووسینەوەی بیرهاتن و مێژوو گرنگەكانی كورد و كوردستان كردووە.

زیاتر گوتی، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا دەیان بیرهاتن و مێژووە گرنگەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و شورش و پێشمەرگایەتی و شەر و شەهیدبوونی پێشمەرگە و سەركەوتنەكانی ئەوان لە داستانەكانم نووسیوە، بەڵام تا ئێستە هیچ كەس و لایەنێك لێكۆڵینەوەی لەو تێنووسانە نەكردووە.

ئەو داوا دەكات لەدوای مردنی كەسانێك هەبێت ئەو هەموو تێنووسانە بۆ موزەخانەیەكی دەڤەری بارزان بگوازرێتەوە و بیپارێزن.

بارزان/ نەوزاد هلۆری





وشە - سه‌رخێڵ هاشم