بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەنزینخانەیەك لە شاری سلێمانی ئاگری گرت و تەقیەوە تا ئێستە هۆكاری ڕووداوەكە نەزانراوە و بەرپرسانی پۆلیس و هێزە تەناهییەكان هیچ ڕوونكردنەوەیەكییان لەسەر بڵاو نەكردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تشرینی یەكەم، میدیاكانی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە، درەنگانی ئەمشەو بەنزینخانەی رۆژهەڵات لە بازگەی نێوان عەربەت – سلێمانی تەقیوەتەوە و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتووەتەوە.
ڕوونكراوەتەوە، بەنزینخانەی رۆژهەڵات درەنگانی ئەمشەو تەقیوەتەوە و ئاگرێكی گەورەی لێ دروست بووە و زیانێكی زۆری مادی بەدوای خۆیدا هێناوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لەشوێنی رووداوەكە ئامادەبوون و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە.
باس لەوەشكراوە، دەست بەلێكۆڵینەوە كراوە لەسەر هۆكاری تەقینەوەی بەنزینخانەكە.
تەقینەوەی ئەو بەنزینخانەیە لە كاتێكە تا ئێستە پۆلیس و هێزە تەناهییەكان هیچ ڕوونكردنەوەیەكییان بڵاو نەكردووەتەوە.