دواى چاوهڕوانى زیاتر له چوار سهعات خهڵكى عێراقى بێ ئومێد كرد و شهقامى خۆپێشاندانى عێراقى توڕه تر كرد، ئهمهیش واى كردووه نیوهڕۆى بهیانى ههینى ببێت به ههینى تووڕهیى.
درەنگانی ئەمشەو چوارى ئۆكتۆبهر عادل عبدلمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی تەلەفزیۆنی ئاڕاستەی گەلی عێراق و خۆپێشاندەرانى کرد.
ئێسته ئێمە لە نێوان دەوڵەت و ڕووخانی دەوڵەتداین و نابێت ڕێگە بدەین بەگەڕانەوەی ئەوانەی دەوڵەتیان کردبوو بەسەر بازگە
عادل عبدلمەهدی له گوتارهكهى بڕیاریدا و گوتى، "بهرهبهیانى ئهمڕۆ سهعات ههشت قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی عێراق هەڵدهگیرێت، دەمانەوێت سیستەمی دیموکراسی عێراق بپارێزین و ئێسته ئێمە لە نێوان دەوڵەت و ڕووخانی دەوڵەتداین و نابێت ڕێگە بدەین بەگەڕانەوەی ئەوانەی دەوڵەتیان کردبوو بەسەر بازگە."
زیاتر گوتى، "لە هەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدەین بە بڕینەوەی مووچە بۆ هەر خێزانێکی هەژار کە هیچ داهاتێکیان نیە، ههروهها چاکسازی لە کەرتی نیشتەجێبوون دا دهکرێت و هەلی کار بۆ بێکارانی دابین دەكهین."
عادل عبدلمەهدی له درێژهى گوتارهكهى ڕاى گهیاند، "پێویستە ژیان بگەڕێتەوە بۆ باری سرووشتی خۆی لە هەموو پارێزگاکان و ڕێز لە دەسەڵاتی یاسا بگیرێت و لە خراپەکار و گەندەڵکاران نابوورین، بۆ دڵنیابوونتان چەند ڕۆژێک بەر لە ئێسته 1000 فەرمانبەری حکوومەتمان داوه بەدادگا بە تۆمەتی گەندەڵی."
داوایشی لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، "کە ڕێگەبدات بە تەواوکردنی پێکهاتەی ئەنجوومەنی وەزیران و پرکردنەوەی ئەو وەزارەتانەی کە هێشته بە بەتاڵی ماونەتەوە، چونكه هەندێک لایەن دەیانەوێت خۆپێشاندان بەکار بهێنن بۆ تێکدانی دەوڵەت و ئامانجە سیاسیەکانیان و ئەوەیش لە هەندێک دروشمی خۆپێشاندەرانەوە هەستی پێدەکرێت."
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكراى كرد، كه نایانهوێت بەڵێنی بەتاڵ بدەن و دڵنیابن كه چاکسازیی دەکەن، تەنها ماوەیەکی کەمیان پێ بدەن بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکان دواتر لێپرسینەوەیان لێبکەن بەڵام هەندێک لە کێشەکان کەڵەکە بووی چەند ساڵی ڕابردووە بۆیە چارەسەری سیحرییان پێ نیە و کاتیان دەوێت بۆ چارەسەرکردنی.
ڕوونى كردهوه، نابێت لێپرسینەوەمان لەگەڵ بکەن لەسەر ئەوەی نەکراوە بەڵکو لێپرسینەوەمان لێبکەین لەسەر ئەوەی دەمان توانی بکەین و نەمان کردووە، بهداخهوه كه بەشێکیش لە ڕاگەیاندنەكان کار بۆ سەرخستنی پلانگێڕی دەکەن و هەست و سۆزی گەنجە خوێن گەرمەکان دەجوڵێنن و هانیان دەدەن بۆ ئاژەوە گێڕی و پشێوی.
سێشەمی ڕابردوو هەزاران كەس لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و ژمارەیەك شار و شارۆكەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕژانە سەر شەقامەكان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر دۆخی خراپی بژێوی و بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان كە تا ئێستە حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی نەیتوانیوە سێیەكی بەرنامەی حكوومەتەكەی جێبەجێ بكات، تاكو ئێسته بهو هۆیهوه ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووهتهوه و بەپێی دواین ئامار 35 خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە 1230 کەسیش برینداربوونه.