دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی
خۆپێشاندانه‌كان و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت به بڵاوه‌پێكردنی زۆرترین هێزی ته‌ناهی
له شاره‌كان، جارێكی تر خۆپێشانده‌ران له به‌غدا به فره‌وان ده‌ستیان به ناڕه‌زایی
ده‌ربڕین كرده‌وه و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش به گولـله‌ی زیندوو وه‌ڵامی خۆپێشانده‌ران
ده‌ده‌نه‌وه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م هه‌نگاوه‌یش ڕێژه‌ی قوربانیان زۆر زیاد بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له میدیاكانی
عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانی به‌غدا به چڕی ده‌ستیان به چالاكی و
جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له
دوێنێوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌نراوه و هێلی ئینته‌رنێتیش له پارێزگاكانی
باشوور و ناوه‌ڕاست بڕدراون، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌و
دۆخه زاڵ بێ و خۆپێشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان له به‌غدا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه
كه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و له‌و شوێنانه‌ی كه خۆپێشانده‌ران لێی گردبوونه‌ته‌وه،
هێزه‌كانی ته‌ناهی بۆ بڵاوه‌پێكردنیان ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن و به
گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر خه‌ڵكی
تووڕه كردووه و جۆش و خرۆشی زیاتری دروست كردووه و ڕقی به‌رانبه‌ر حكوومه‌تیش
زۆر زیاتر كردووه.
له ئه‌نجامی سێ ڕۆژی خۆپێشاندانی به‌غدا و
شاره‌كانی تری عێراق، تا ئێسته 44 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كه‌سیش
برینداربوون و 276 كه‌سیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌وه گیراون و خراونه‌ته
گرتووخانه‌كانه‌وه.