سامڕەند هۆی دووركەوتنەوەی لە بەزمی بەزم ئاشكرا دەكات

:: AM:09:21:05/10/2019 ‌

سامڕەند دارا كچە ناسراوەكەی بەرنامەی "بەزمی بەزم" كە سەرەتای كاری هونەریی لەو بەرنامەیەوە دەركەوت، تا ئێستە بەردەوامە و وەك خۆی دەڵێت، بەزمی بەزم بۆ من قوتابخانەیە و زۆر ئاسوودەم لە كارەكەم. ئەو تاقە كچێكی هەیە و دەڵێ "ژیانی خۆم بۆ كچەكەم تەرخان كردووە".

چۆن بوو وازت لە بەزمی بەزم هێنا و دواتر گەڕایەوە ناوی؟
بەهیچ شێوەیەك كێشەم لەگەل ستافی بەزمی بەزم و كەناڵی كوردماكس نەبووە، بەڵام بەهۆی نەخۆشییەوە دوور كەوتمەوە، ئێستەیش تەندروستیم باشە بۆیە گەڕامەوە بۆ بەرنامەكە، شانازم بەوەی یەكەم ژن بووم بەشداری بەزمی بەزمم كرد ئەو رێچكەیەم شكاند.

تۆ تەنیا لە بەزمی بەزم دەبینرێی، ئایا لە فیلم یان دراما بەشداریت نەكردووە؟
 لێرە زۆر ئاسوودەم و داوام لێ كراوە بۆ فیلم، بەڵام كارێك لە ئاست خۆمدا نەبێت نەیكەم باشترە.

تا چەند لە كارەكتەری خۆت رازی؟
رازیم بەڵام هەمیشە دەڵێم دڵۆپێكم لە دەریایەك. 

 راستە دەڵێن جیابوونەوەی تۆ و رابەر لەسەر كاری هونەری بووە؟
نەخێر راست نییە، بەڵكو ئەو زۆر پاڵپشتم بوو لە كاری هونەریدا. 

كەواتە تا چەند قورسە كە ئێستە هاوسەرەكەت لەگەڵت نییە و پێشتر ئەو پاڵپشتت بوو؟
من لەسەر پێی خۆمم، راستە ئەو لە رابردوو پاڵپشتم بوو، بەڵام ئێستە كێشەی پاڵپشتیم نییە، خێزانەكەم زۆر هاوكارمن، بەتایبەتی باوكم زۆر هاوكارمە .

بەنیاز نیت ژیانی هاوسەریت پێك بێنیتەوە؟
كەس ناتوانێ بڕیار لەسەر داهاتووی بدات و شتێكی ئاسان نییە، تا كچەكەم رازی نەبێت من ناتوانم ئەم بڕیارە بدەم . 

 جارێك پۆستێكت كردبوو گوایە بەیەكجاری سەفەر دەكەیت، ئەمە راست بوو؟
بەڵێ بڕیارم دا بڕۆم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆیشتم بەڵام لە نیوەی رێ گەڕامەوە لەبەر دڵی باوكم. 

كچەكەتان لای كامتانە؟
هه‌م دایك و هه‌م باوكی كچه‌كه‌مم
كچەكەم لای خۆمە، من بۆ ئەو هەم دایك و هەم باوكیم.

حەز دەكەیت لە داهاتوو كاری هونەری لەگەڵ كام هونەرمەند بكەیت؟
 كەسێكی دیاریكراو نییە، هەر كەسێك رۆژێك لە رۆژان هەبوو شایانی كاركردن بێت، بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی كاری جوانم.

لە كاری هونەری چ شتێك زۆر بێزار و تووڕەت دەكات؟
بێ ئومێدی و جیاوازی لە نێوان ئەكتەرەكان.

ئێستە هیچ كەسێكی تایبەت لە ژیانتدا هەیە؟
 هیچ كەسێكی تایبەت نییە لە ژیانم، چونكە بڕیارم داوە تەنیا بۆ كچەكەم بژیم. 

وشە/دیمانەی ئەحمەد تاریق 










وشە - وشه‌