لیستی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە

:: AM:10:14:05/10/2019 ‌
بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو پێنجی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ.

لە زانیارییەكان هاتووە، سبەی یەكشەم مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەم مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.




وشە - رامیار جەواد