بازاڕی نەوت هەفتەیەكی خراپی بەڕێ كرد

:: AM:10:31:05/10/2019 ‌

نرخی نەوت زیاتر لە دوو هەفتە دەبێت لە دابەزیندایە و نرخەكەشی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی رابردوو دابەزیوە.

چارتی هەفتانەی نرخی نەوت شەوی رابردوو بە رەنگی سوور داخرا، هەرچەندە لە دوو رۆژی كۆتایی هەفتەكە كەمێك هەڵكشا و قەرەبووی بەشێك لە دابەزینی نرخەكەی كردەوە.

رۆژی پێنجشەم نرخی نەوتی برێنت تا خوارووی 57 دۆلار دابەزیبوو و دواتر رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە و شەوی رابردوو بە 59 دۆلار و 26 سەنت داخرا.

نرخی داخستنی نەوت هێشتا لەو نرخە زۆر كەمتر بوو كە لە سەرەتای هەفتە كرابووەوە و نزیكەی سێ دۆلار لە نرخەكەی دابەزی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی livechart نرخی نەوتی ئەمەریكی یان تەكساسیش سەرووی سێ دۆلار لە نرخەكەی دابەزی و دواجار بە نزیكەی 53 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك داخرا.

جەنگی ئابووری ئەمەریكا بەرانبەر بە چین و درێژەدانی ئەم جەنگە بەرانبەر بە ئەوروپا و هەندێك وڵاتی تر، كاریگەریی خستووەتە سەر جووڵەی ئابووری لە دنیا و دواجار داخوازی وڵاتان بۆ كڕینی نەوتی كەم كردووە و ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری خستووەتە سەر دابەزاندنی نرخی نەوت لە بازاڕەكان.



وشە - سلێمان تاشان
زۆرترین خوێنراو‌