بڕیار ڕزگار گۆرانیبێژى لاو، له پێگه‌ى تایبه‌تیى خۆى ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌مزووانه نوێترین گۆرانی به‌ناوى "تۆ یارى منى" بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو (پێنجی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) هونه‌رمه‌ند بڕیار ڕزگار له پێگه‌ى تایبه‌تیى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، كورته ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا به‌شێك له گۆرانییه نوێیه‌كه‌ى خراوه‌ته ڕوو، باسى له‌وه‌ش كردووه، به‌مزووانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
بڕیار رزگار یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، لە سەرەتای ئەمساڵدا یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "ڕازی دڵ" بڵاو کردەوە و لە ماوەی کەمتر لە پێنج مانگ دوو ملیۆن بینەری تێپەڕاند به‌رهه‌مه‌كه‌ى، بڕیار ڕزگار تاكو ئێسته خاوه‌نى دوو ڤیدیۆ كلیپه به ناوه‌كانى (ڕ‌ازى دڵ) و (نازى دڵ)، هه‌ردوو ڤیدیۆ كلیپهكهیش بینه‌رێكى به‌رچاویان له ماڵپه‌ڕى تایبه‌تى خۆى له یوتیووب هه‌بووه.