گۆرانیبێژ و میدیاكار سه‌یران عوسمان كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له ماوه‌ی رابردوو كلیپێكی بڵاو كرده‌وه كه سێ گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی له‌خۆ گرتبوو. سه‌یران له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه" باس له‌وه ده‌كات كه فۆلكلۆر كۆمه‌ڵه یاده‌وه‌رییه‌كی جوانی هه‌یه له ناو میله‌تان، بۆیه به‌وه ده‌ستی پێ كردووه. له‌باره‌ی به‌رهه‌می تازه‌یشی له داهاتوودا، گوتی "چاوه‌ڕێم بكه‌ن و بمبینن".
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریت بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ماوه‌ی ساڵێكه خه‌ریكی گۆرانیگوتنم، پێشینه‌یه‌كم هه‌یه ئه‌ویش بواری راگه‌یاندنه، زۆركه‌س لێم ده‌پرسن تۆ پێشكه‌شكارێكی دیار بووی، چۆن بڕیارت دا بێیته ناو دنیای هونه‌ر و موزیك، منیش ده‌ڵێم "گۆرانیگوتن حه‌ز و خولیای زۆر كه‌سه، له‌وانه‌یه ئه‌و حه‌زه له منیش‌دا هه‌بێت"، له هه‌مانكاتدا پێم وایه پێشكه‌شكاریش به‌شێكه له هونه‌ر.
تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌ریت؟
ته‌نیا یه‌ك به‌رهه‌مم به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش سێ گۆرانیی فۆلكلۆری له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌رچه‌نده فۆلكلۆر سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام ئه‌و گۆرانییانه‌ی من له‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆم به‌كارم هێناون، پێشتر به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن زیره‌ك و خالقی و سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌فایی گوتراون.
بۆچی له ده‌ستپێكی كاره‌كانتدا به به‌رهه‌می فۆلكلۆری ده‌ستت پێ كرد؟
فۆلكلۆر كۆمه‌ڵه یاده‌وه‌رییه‌كی جوانی هه‌یه له ناو هه‌موو میله‌تان، منیش پێم باش بوو ئه‌م یاده‌وه‌رییه جوانانه بڵێمه‌وه كه به ده‌نگی باوكم زۆر گوێم لێ بووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له داهاتوودا به‌رهه‌می تر بڵاو بكه‌مه‌وه، بێگومان له هه‌ردوو بواردا ده‌مه‌وێ كار بكه‌م، واته هه‌م گۆرانی سه‌رده‌می و هه‌م گۆرانی فۆلكلۆر، به‌ڵام هه‌رگیز واز له گۆرانیی ڕه‌سه‌ن و فۆلكلۆری ناهێنم و گرنگی تایبه‌ت و زۆریان پێ ده‌ده‌م.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بهرههمهتدا به‌شدارییان كردووه كێ بوون؟
به‌رهه‌مه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كاری دابه‌شكردنی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها كلیپه‌كه‌یشی له‌لایه‌ن یوسف له‌شكریی به‌رهه‌م هێنراوه.
نیازت هه‌یه له داهاتوو به‌رهه‌می تر به‌شێوه‌ی سینگل یان ئه‌لبووم بڵاو بكه‌یته‌وه؟
بێگومان ئێسته خه‌ریكم و چه‌ند به‌رهه‌مێكم له به‌رده‌سته كه به‌شێوه‌ی سینگڵ بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌لبووم جارێ نازانم و بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
ده‌ته‌وێ له ڕێی هونه‌ره‌وه چی بگه‌یه‌نی؟
په‌یامی من له پێناو ئازادی ژن و یه‌كسانی مافه‌كانی ژنه، چونكه له‌م وڵاته‌ی ئێمه ژن هه‌میشه سته‌م لێكراو بووه، ئێسته ناتوانم بڵێم چی ده‌كه‌م، به‌ڵام له داهاتوودا هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م بۆ ئازادی ژنان و گه‌یشتن به مافه‌كانیان.
له داهاتوودا حه‌ز ده‌كه‌یت گۆرانی به‌شێوه‌ی دوێت بڵاو بكه‌یته‌وه؟
بۆ دوێت جارێ بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه جارێ هیچ شتێك دیار نییه، له داهاتووشدا مرۆڤ نازانێ چۆن كۆنتاك دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تر، له‌وانه‌یشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك داوام لێ بكات گۆرانی له‌گه‌ڵ بڵێمه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی خۆم گۆرانییه‌كه و كه‌سه‌كه‌م به دڵ بێت، ئه‌وكات گۆرانیی دوێت ده‌ڵێمه‌وه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌تان، هیچ هونه‌رمه‌ندێك پێوه‌ندی پێوه نه‌كردووی له ڕووی تێكست و ئاوازه‌وه هاوكاریت بكات؟
به‌دڵنیاییه‌وه داواكاری له‌م جۆره‌م هه‌بووه و ئێسته وا كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام نامه‌وێ جارێ ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكه‌م كه هاوكاری و هاوئاهه‌نگیم ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌ی هونه‌ریی داهاتووت چییه؟
ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم جارێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن و ده‌یبینین.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال