پەرلەمانتارێكی گۆڕان كۆچی دوایی كرد

:: AM:09:48:06/10/2019 ‌
ژنە پەرلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی تشرینی یەكەم، فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی ئاهەنگ عارف لە ڕاگەیەندراوێك هاتووە، ئاهەنگ عارف پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە خولی سێیەم كۆچی دوای كرد.

ئاهەنگ ساڵی 1956 لە شاری هەولێر لە دایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بوو لە بواری ئەندازیاریی شارستانی، بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بوو لە ئیدارەی سلێمانی، هەروەها لە رێكخراوەكانی (فاو) و (هابیتات) كاری كردووە و چەند ساڵێك ئەندازیاری سەرپەرشتیار بووە لە بنكەی ئەندازیاریی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر، هەروەها ماوەی چەند ساڵێك لە شارەوانی هەولێر خزمەتی كردووە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 16831 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌