گوته‌بێژیى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى توندوتیژیى دژى ژنان/ سلێمانى/ ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌كى زۆر سكاڵا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه تۆمار كراوه و تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كیى سكاڵاكانیش پیاوانن. هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وان ته‌نیا حاڵه‌تى ده‌ستدرێژیى سێكسیى خێزانى وه‌رده‌گرن و توندوتیژیى سێكسى له ده‌ره‌وه‌ى خێزان پێوه‌ندیى به‌وانه‌وه نییه.
ئه‌وانه‌ى سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له سه‌ر توندوتیژى، زیاتر ژنانن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، موقده‌م هیوا كه‌ریم گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى توندوتیژیى دژى ژنان/ سلێمانى/ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له سه‌ر توندوتیژى، زیاتر ژنانن و تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كیى حاڵه‌ته‌كانیش پیاوانن.
ڕوونیشى كرده‌وه، توندوتیژیى سێكسیى ده‌ره‌وه‌ى خێزان لاى ئه‌وان تۆمار ناكرێت و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، چونكه ئه‌وه پێوه‌ندى به ده‌ره‌وه‌ى خێزانه‌كانه‌وه هه‌یه.
به‌رپرسه‌كه‌ى توندوتیژیى ژنان گوتى، زانیاری‌یان نییه كه ئه‌و توندوتیژییه سێكسیانه‌ى ده‌كرێ له چ شوێنێكن (فه‌رمانگه‌ى حكوومه‌ت یان شوێنى تر)، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه بوونى هه‌یه و پۆلیس یه‌كلاى ده‌كاته‌وه.
موقه‌ده‌م هیوا كه‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌وان ته‌نیا حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژیى سێكسى خێزانى تا پله‌ى چوار وه‌رده‌گرن و لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش تا ئێسته بۆ ئه‌مساڵ هیچ توندوتیژییه‌كى سێكسیى خێزانى تۆمار نه‌كراوه
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێى ئاماره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژیى دژى ژنان ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر ژنان له هه‌رێمى كوردستان له زیادبووندایه.