ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، تا ئێسته هیچ شتێكى فه‌رمى له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران نییه و ئه‌وه پێوه‌ندى به پڕۆژه‌ى چاكسازى هه‌یه كه بڕیاره سبه‌ى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێ.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، زیاد جه‌بار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى بڕین یان كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران باسى ده‌كرێ هیچ بنه‌مایه‌كى نییه.
ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى بڕین یان كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران باسى ده‌كرێ هیچ بنه‌مایه‌كى نییه
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌وه پێوه‌سته به پڕۆژه‌ى چاكسازى له كوردستان كه تا ئێسته له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه به‌رچاو ڕوونى نییه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد، بڕیاره سبه‌ى دووشه‌م یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌باره‌ى چاكسازى ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى فه‌رمانبه‌رانى كوردستانى دڵنیا كرده‌وه كه تا ئێسته هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌وه نییه.
فه‌رمانبه‌رى كه‌رتى گشتیی له كوردستان چه‌ند جۆرێك ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن و ئه‌نجامدانى چاكسازیش له‌و ده‌رماڵانه ئێسته قسه‌ى زۆرى له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێ.