دۆزینەوەی چارەسەرییەكی كاریگەری شێرپەنجەی پرۆستات

:: PM:11:13:06/10/2019 ‌

شارەزایان رایان گەیاند كە دەرمانی "ئۆلاباریب"، رەنگە بازدانێك لە چارەسەركردنی شێرپەنجەی پرۆستات دروست بكات، بەو پێیەی یەكەم دەرمانە كە لە رێگەی جینەكانەوە رووبەڕووی نەخۆشییەكە دەبێتەوە، وەك "بی بی سی" بڵاوی كردەوە.

خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی لە بەریتانیا ئەو دەرمانە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی هێلكەدان بەكاردێنێت و وەك پزیشكان ئاماژە دەكەن شۆڕشێكی لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكە دروست كردووە و كۆنگرەیەكی تایبەت لەبارەی چارەسەری شێرپەنجە ئاماژەی بۆ كاریگەری ئەو دەرمانە كرد لە هێواشكردنەوەی گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان لە پیاوان كە بەدەست قۆناغێكی پێشكەوتووی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە دەناڵێنن.

لەو كاتەی ئەو هەواڵە بۆ زۆرێك لە نەخۆشانی شێرپەنجە وەك مزگێنییەكە، شارەزایان ئاماژە دەكەن كە دەتوانرێت دوو ساڵی تر لەلایەن نەخۆشانەوە بەكاربهێنرێت، ئەو دەرمانە دەتوانێت لە رێگەی كۆدێكی بۆماوەییەوە هێرش بكاتە سەر خانە شێرپەنجەییەكان و لەناوبردنیان بێ كاریگەریكردنە سەر خانە تەندروستەكان.

ئەگەرچی ئەو دەرمانە لەسەر هەموو حاڵەتەكانی شێرپەنجەی پرۆستات كار ناكات، بەڵام ئەوانەی كاریگەریان لەسەر دەكات لە كاریگەری لاوەكی بۆ سەر خانە ئاساییەكان دەپارێزێت و كار لەسەر هێواشكردنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان بۆ چەند مانگێك دەكات و بەوەش نەخۆشەكان تەمەنێكی زیاتر دەژین.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل