دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی ژنێك كه له به‌رانبه‌ر بورجی گه‌وره‌ی شاری كوێتیه‌ی پایته‌ختی كوێت جله‌كانی داده‌كه‌نێ و به بیكنی گرته‌ی ڤیدیۆی خۆی تۆمار ده‌كات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ توندی نه‌ریت و كۆنه‌په‌رستی كۆمه‌ڵگاكه‌ی، هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و وڵاته به چڕی ده‌ستیان به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ژنه كردووه، تا به گوێره‌ی یاسا سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری كوێتییه‌ی پایته‌خت به ڕۆژنامه‌ی "
ئه‌نبا"ی كوێتی ڕاگه‌یاندووه، كه به نهێنی گه‌ڕان به دوای ئه‌و ژنه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام وه‌كو فه‌رمانێكی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه ده‌ركرا بێ، شتی له‌مجۆره بوونی نییه، جیا له‌وه‌یش ژنه‌كه له خه‌ڵكی كوێت ناچێ و ئه‌وروپییه، بۆیه هێنده كارێكی مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵكوو شكاندنی ڕێساكان و ڕێزنه‌گرتنه له كولتووری كوێت.
خۆ ڕووتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه كوێتی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ده‌یانه‌وێ بیدۆزنه‌وه و سزای بده‌ن
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هێزه ته‌ناهییه‌كان به نهێنی به دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ژنه‌ن و ده‌یانه‌وێ به گوێره‌ی یاسا سزای بده‌ن و به په‌له‌یش له وڵات بیكه‌نه ده‌ره‌وه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ده‌ركه‌تنی ژنێك به‌و جلانه له‌و شوێنه گه‌شتیارییه گاڵته‌كردنه به نه‌ریتی وڵات و به گوێره‌ی یاسای تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.