گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری وزه‌ی ڕووسی "رۆسنه‌فت" بڕیاریدا له مامه‌ڵه‌كانی چیتر كار به دراوی دۆلار نه‌كات و له شوێنی دۆلار، یۆرۆی ئه‌وروپی بكاته دراوی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌كردنی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و حكوومه‌ت و وڵاتانی دنیا.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز به‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆسنه‌فتی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو كۆمپانیای رۆسنه‌فتی ڕووسی بڕیاری داوه، له به‌رامبه‌ر فرۆشتن و وه‌به‌رهێنانه‌كانی له بواری نه‌وت و وزه له سه‌رجه‌م ئه‌و كێڵگه نه‌وت و گازیانه‌ی كه له شوێنه جیا جیاكانی دنیا گرێبه‌ستی له‌سه‌ر كردووه، چیتر به دۆلار مامه‌ڵه نه‌كات و فرۆشتن و ده‌رهێنانی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی له دۆلاره‌وه بۆ یۆرۆی ئه‌وروپی ده‌گۆڕێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له دوا گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای رۆسنه‌فت، ورده‌كاری ناو گرێبه‌سته‌كان، سه‌رجه‌میان به یۆرۆ خه‌ملێنراون و به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له دراوی دۆلار نه‌كراوه، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت، چونكه رۆسنه‌فت ڕۆژانه زیاتر له 2.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕووسیا رۆسنه‌فت چیتر مامه‌ڵه به دۆلار ناكات
ماوه‌ی دوو ساڵه ڕووسیا ده‌ستی كردووه به دووركه‌وتنه‌وه له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له كڕین و فرۆشتن و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌یش به‌و ئامانجه‌ی متمانه‌ی وڵات به دۆلار له بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆیش به‌رانبه‌ر ئه‌و سزایانه گیرایه به‌ر، كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ڕووسیای سه‌پاندووه.