لیمۆی وشككراوه یان لیمۆی سه‌وز و بهسڕاییشی پێ ده‌گوترێ، به وشككراوه‌یی ڕه‌نگێكی خۆڵه‌مێشی و سوورباوی هه‌یه و به كوڵاندنی لیمۆی سه‌وز دروست ده‌بێ، به گوێره‌ی ئه‌و توێژینهوانهیشی كه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره لیمۆیه كراون، زۆرترین سوود به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
لیمۆی وشككراو ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه، به تایبه‌ت كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و گرنگترین سووده‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: ته‌ندروستی دڵ باشتر ده‌كات، لیمۆی وشك ماسوولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات و ڕێ له دروستبوونی ناڕێكییه‌كانی سووڕی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت و خوێن به هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆم زۆرترین سوود به ماسولكه‌كانی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
دووه‌م: دژه ڤایرۆسێكی به‌هێزه و ژه‌هر له‌ناو ده‌بات، ئه‌مجۆره‌ی لیمۆ كه بۆ دروستكردنی شۆربا و سوپا و به‌خشینی تامێكی خۆش له زۆربه‌ی خواردنه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، تایبه‌تمه‌ندی دژه ڤایرۆس و به‌كتریا و دژه ژه‌هری هه‌یه و سه‌رجه‌م ڤایرۆس و به‌كتریا و ژه‌هره‌كانی ناو جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه و له‌ناویان ده‌بات.
سێیه‌م: سیسته‌می هه‌رس ڕێك ده‌خات، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Cی تێدایه و یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌كان ده‌دا و ڕێ له قه‌بزی ده‌گرێ و سیسته‌می هه‌رس چالاك ده‌كات.
ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه و له هه‌موو ڕووێكه‌وه زۆرترین سوود به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت
چواره‌م: پڕه له پێكهاته‌ی خۆراكی، لیمۆی وشك ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی خۆراكی و ڤیتامین بۆ ئافره‌تی دووگیان به تایبه‌تی زۆر پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی ڤیتامین و كانزا و خۆراكی پێویست بۆ خۆی و كۆرپه‌له دابین بكات، پێویسته دایكان دوای هاتنه دنیای كۆرپه‌له‌یش به به‌رده‌وامی بیخۆن.
پێنجه‌م: ته‌ندروستی ئێسك باشتر ده‌كات، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامینه‌كان و كالیسیۆم له پێكهاته‌كه‌ی، یارمه‌تی ته‌ندروستی و پته‌وی و به‌هێز مانه‌وه‌ی ئێسك و ددانه‌كان ده‌دات، بۆیه پێویسته به به‌رده‌وامی بیخۆن و به‌كاری بهێنن.