فستق ته‌نیا چه‌ره‌زێكی به‌له‌زه‌ت و چێژبه‌خش نییه، به‌ڵكوو زۆرترین سوودیشی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و زۆر جۆری ترش و چه‌وری و پرۆتین و ڕیشاڵ و پێكهاته‌ی خۆراك و دژه ئۆكسیدی تێدایه و توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌توانرێ له ڕێی فستقه‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕیخۆڵه گه‌وره و نه‌خۆشی شه‌كره ڕزگارتان ببێت و كێشی له‌شیش دێنێته خواره‌وه.
گرنگترین سووده‌كان
یه‌كه‌م: ته‌ندروستی ڕیخۆڵه گه‌وره باشتر ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڕیشاڵه و ناوپۆشی ڕیخۆڵه‌كان لووس ده‌كات و پاشه‌ڕۆ له ڕێخۆڵه‌كان ڕاده‌ماڵێت، به‌مشێوه‌یه ڕێ له قه‌بزی ده‌گرێ و له توشبوون به نه‌خۆشی كۆڵۆن دوورتان ده‌خاته‌وه.
دووه‌م: چاوه‌كان ته‌ندروست ده‌كات، بڕێكی زۆر كارۆته‌نۆیدس و زیكسانتهین و لوته‌نینی تێدایه كه سوودی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن و توانای بینین به‌هێز ده‌كه‌ن و له نه‌خۆشییه‌كانی چاو و شێرپه‌نجه دوورتان ده‌خاته‌وه.
جیا له گرنگی بۆ چاره‌سه‌ری شه‌كره، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ڕیخۆڵه گه‌وره و چاویش ده‌كات
سێیه‌م: چاره‌سه‌ری شه‌كره ده‌كات، یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی رێژه‌ی شه‌كر له خوێن ده‌دا، زۆر به‌سوود و باشه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتین و گلیكاتیۆنی تێدایه و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری شه‌كر له خوێن ده‌دات.
چواره‌م: پڕه له دژه ئۆكسید، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رزی دژه ئۆكسیده و بیتاكارۆتین و لوته‌نین و چه‌ندان جۆری دژه‌ئۆكسیدی تێدایه، له‌گه‌ڵ ڤیتامین A,E ئه‌م ڤیتامینه‌یش یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری خراپ له جه‌سته ده‌ده‌ن و ئۆكسانه‌كانی له‌ش له‌ناو ده‌به‌ن.