كه‌چه‌ڵێ كه به ڕووتانه‌وه‌ی نا سرووشتیی قژ ده‌ست پێ ده‌كات، جگه له هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كه‌ی، چه‌ندان هۆكاری تریشی هه‌یه كه پێوه‌ستن به ڕه‌وشی ژیان و خواردنی كه‌سه‌كانه‌وه، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆچی هه‌ندێك كه‌س كه‌چه‌ڵ ده‌بن و هه‌ندێكی تر ته‌مه‌نیشیان هه‌یه، كه‌چی هێشتا قژیان پڕه.
توێژنه‌وه‌یه‌كی زانستی، ته‌واوی ئه‌و هۆكارانه ده‌خاته ڕوو كه ده‌بنه هۆی كه‌چه‌ڵێ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ركه‌س به ئاگادارییه‌وه ئاگای لێیان بێت، كه‌چه‌ڵ نابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش به‌هۆی بۆماوه‌ییه‌وه كه‌چه‌ڵ ده‌بن، ئه‌گه‌ر خۆیان له‌م هۆكارانه پاراست، دڕه‌نگتر یان هه‌ر كه‌چه‌ڵ نابن.
ڕه‌نگه باوه‌ڕ نه‌كه‌ی، زۆربه‌ی هۆكاره‌كه پێوه‌سته به خواردن و خواردنه‌وه
هۆكاره‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌رزشی، ئه‌گه‌ر زۆر ماندووت بكات و ببێته هۆكاری به‌كارهێنانی هێزێكی زۆر، وه‌ك ڕاهێنانه‌كانی له‌شجوانی، ده‌بنه هۆی قژ ڕووتانه‌وه. بۆیه پێویسته له‌كاتی وه‌رزش، هه‌ر جۆره یارییه‌ك ده‌كه‌یت، ده‌بێ له سنووری توانای خۆت زیاتر نه‌بێت.
-گۆشتی سوور، ئه‌گه‌رچی گرنگترین هۆكاری به‌خشینی مادده‌ی ئاسنه، به‌ڵام زیادخواردنی زیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆكاری قژ ڕووتانه‌وه، ئازاره‌كانی گه‌ده و لاوازی نینۆكه‌كانیشی پێوه‌یه.
-به‌دخۆراكی، هۆكارێكی مه‌زنه بۆ قژ ڕووتانه‌وه، گۆشتیش یه‌كێكه له خۆراكه گرنگه‌كان، وه‌ك چۆن زیادخواردنی خراپه، كه‌مخواردنیشی ده‌بێته هۆی تووشبوون به ئه‌نیمیا و مادده‌ی ئاسن له‌لاشه كه‌م ده‌كاته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی به‌م ڕێژانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قژی له ڕووتانه‌وه و كه‌چه‌ڵبوون بپارێزێت: "ئۆمێگا3: 3500 ملیگرام، ترشی فۆلیك: 400 مه‌یكرۆگرام، ڤیتامین B12 بگاته 24 مه‌یكرۆگرام، پیۆتین: 30 مه‌یكۆرگرام، ڤیتامین D بڕی 600 یه‌كه، كالیسیۆم 1200 ملیگرام، زنك 8 ملیگرام و ڤیتامین C به ڕێژه‌ی 90 ملیگرام.
-زۆر قژ داهێنان هۆكارێكی دیكه‌ی قژ ڕووتانه‌وه‌یه.
-جگه‌ره كێشان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لاوازبوونی مادده‌ی كۆلاجین.
-خوارده‌مه‌نییه سووركراوه‌كان له‌ناو ڕۆن، وه‌ك په‌تاته، باینجان، فه‌لافل..هتد.
-كه‌م خۆشۆردن، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه شێی زۆره و نزیك ده‌ریاوه‌ن كه هه‌رده‌م به‌هۆی شێوه، پێسته‌كانیان ده‌گیرێ.
-خواردنی شیرینیی ده‌ستكرد و نا سروشتی.
-ڕێجیمیش هۆكارێكه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی كانزا و ڤیتامینه‌كان له لەشدا و كه‌م بوونه‌وه‌ی ترشه ئه‌مینییه‌كان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕووتانه‌وه‌ی قژ.