دواجار كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی، ته‌له‌ڤزیۆنه به‌هێز و پێشكه‌وتووه‌كه‌ی به ناوازه‌ترین تایبه‌تمه‌ندی و به كوالێتی زۆر به‌رزه‌وه خسته‌ڕوو، كه بڕیاره دوای پێشاندانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م له سه‌رتاسه‌ری دنیا بڵاو بكرێته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنه نوێكه‌ی
سۆنی ناوی "ZG9"یه و شاشه‌كه‌ی 85 به 95 بۆسه‌یه و كوالێتی پێشاندانی وێنه و ڤیدیۆی بریتییه له حه‌وت هه‌زار و 680 له‌سه‌ر چوار هه‌زار و 320 پێكسڵ، تایبه‌تمه‌ندی كه‌م خه‌رجكردنی وزه‌ی كاره‌بای هه‌یه و پرۆسیسه‌ری X1 Ultimateی پێشكه‌وتوویشی بۆ دانراوه، ده‌توانێ وێنه و ڤیدیۆكان به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر بخوێنێته‌وه و ته‌كنیكی 8K X – Reality PROی بۆ دانراوه.
ته‌له‌ڤزیرنه‌كه به‌رزترین كوالێتی و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و سیسته‌می ده‌نگی زۆر پێشكه‌وتووی بۆ دانراوه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه نوێیه‌ی سۆنی بوونی دوو بڵندگۆی گه‌وره‌ی ده‌نگه له سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌كه و دوو بڵندگۆی تریشی له خواره‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و گونجاو په‌خش بكات و هارمۆنیایه‌كی جیاواز به له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دروست بكات.
ئه‌مه پێشكه‌وتووترین به‌رهه‌می سۆنی بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه كۆمپانیای سۆنی چه‌ندان جۆری تری ته‌له‌ڤزیۆنی به كوالێتی 4 Kی له پێشانگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه نوێكانی به خه‌ڵكی ناساند و سه‌رجه‌میان به وای فای پێوه‌ست ده‌كرێن و ئاپی گووگڵ پله‌ی و یوتیوب و نێت فلێكسیان تێدایه.