به‌رپرسێكی ئابووری له شاری دوبه‌ی ئیمارات دووپاتی كرده‌وه، میرنشینی دوبه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزه‌وه و ئێسته بڕی قه‌رزه‌كانی گه‌یشتووه‌ته 124 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش بڕێكی یه‌كجار زۆره و مه‌ترسی هه‌یه، ئابووری میرنشینه‌كه كه یه‌كێكه له حه‌وت میرنشینه‌كه‌ی وڵاتی ئیمارات تووشی هه‌ره‌سی گه‌وره بكات.
رائید سه‌فه‌دی گه‌وره ڕاوێژكاری ئابووری له فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و ئابووری شاری دوبه‌ی گوتی، قه‌رزه‌كان له كاتی خۆیدا ده‌درێنه‌وه و ڕێوشوێنی ته‌واو گیراوه‌ته به‌ر، پێویسته حكوومه‌تی میرنشینه‌كه ده‌سبه‌رداری سیاسه‌تی قه‌رز كردن بێ و له حاڵه‌تی یه‌كجار پێویست نه‌بێ، په‌نا بۆ قه‌رزكردنی تر نه‌با و هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سامان بۆ دانه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌رزه‌كانی بدات.
حكوومه‌تی دوبه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر قه‌رز و مه‌ترسی هه‌ره‌سی ئابووری له میرنشینه‌كه ده‌كرێ
له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو، حكوومه‌تی
دوبه‌ی ئاشكرای كرد، كه له‌گه‌ڵ بانك و كۆمپانیا جیهانییه‌كان كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ و دانوستاندن، بۆ به‌شێك له پشكه‌كانی له پرۆژه ستراتجییه‌كان بفرۆشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قه‌رزه‌كانی پێ بداته‌وه، كه له ساڵی 2013ه‌وه له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمپانیا و وڵاتانی تر قه‌رزی كردووه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان تا كۆتایی 2018 بڕی قه‌رزه‌كانی دوبه‌ی گه‌یشتووه‌ته 108.50 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌یش تا ئێسته 23 ملیاری تری قه‌رز كردووه و ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئابووری میرنشینه‌كه به‌و شێوه‌یه بڕوا ڕێژه‌ی ئه‌و قه‌رزانه بۆ ساڵی 2021 زۆر زیاتر ده‌بێ.
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی دوبه‌ی، بریتییه له داته‌پینی به‌های پشكی زه‌وی و خانوو له‌و ناوچه‌یه كه 2009یش تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه بوو، به‌وهۆیه‌وه به ملیاران دۆلار زیان به كه‌رتی زه‌ویوزار و خانووبه‌ره‌ی ئه‌م میرنشینه كه‌وت.