گۆڕانكاری له ڕه‌نگی پێست و دروستبوونی په‌ڵه‌ی سپی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ڕووی پێست، به نه‌خۆشییه‌كی پێست ناوده‌برێ و ناوه باوه‌كه‌یشی بریتییه له به‌ڵه‌كی، ئه‌م گرفته سیمایه‌كی ناشرین به پێست و ڕووخسار ده‌دا، بۆ ڕزگاربوون لێی له خواره‌وه هۆكاره‌كان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ده‌خه‌ینه ڕوو.
تا ئێسته به وردی هۆكاری دروستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌زانراوه و زیاتر له دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ڕوو ده‌دا و هه‌ندێكجار پێش 20 ساڵیش مرۆڤ تووشی ده‌بێ، زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ گرفتی بۆماوه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه، یان به‌هۆی بوونی كێشه‌یه له ڕژێنه ده‌ره‌قییه‌كان، هیچ ئازارێكی نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی كێشه‌یه سیمای پێست ده‌گۆڕێ و مرۆڤ نامۆ و ناشرین ده‌رده‌خات.
چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی نییه و تیشكی ڕۆژ و بۆماوه‌یی سه‌ره‌كیترین هۆكاری دروستبوونین
چاره‌سه‌ره‌كان ڕه‌نگه یارمه‌تیتان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك ڕه‌نگی پێست ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی زۆر ئاسان نییه، تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌بڕكراو چاره‌سه‌ری نییه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌ر پێست.
پزیشكان و پسپۆرانی پێست دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م گرفته نه‌بن، یان كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به به‌رده‌وامی دژه‌خۆر به‌كاربهێنن و كه‌مترین كات پێستتان به‌رخۆر بده‌ن، چونكه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بریتییه له تیشكی خۆر، جیا له‌وه‌یش پێویسته خواردنی ته‌ندروست و پڕ له به‌های خۆراكی و ڤیتامین و كانزا بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی پێست تووشی كه‌موكوڕی نه‌بێ و ئه‌م كێشه‌یه‌ی تێدا سه‌رهه‌ڵنه‌دات.