لاوازی ماسوولكه یه‌كێكه له گرفته‌كانی مرۆڤ و تووشی شه‌كه‌تی و بێتوانایی و ته‌مبه‌ڵیمان ده‌كات، زۆركه‌س بۆ چالاككردن و به‌هێزكردنی
ماسوولكه‌كان په‌نا بۆ وه‌رزشكردن ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش باشترین ڕێگایه، به‌ڵام تاكه ڕێگا نییه، خه‌ڵكی ده‌توانن به خواردنیش هه‌نگاو بۆ به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كان بنێن، له خواره‌وه 10 خۆراك بۆ به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: سنگی مریشك، یه‌كێكه له خۆراكه باشه‌كان بۆ ماسوولكه و بڕێكی باش پرۆتینی تێدایه و هیچ چه‌ورییه‌كی زیانبه‌خش له پێكهاته‌كه‌ی نییه و به برژاوی و كوڵاوی بیخۆن زیانێكی ئه‌وتۆتان پێ ناگه‌یه‌نێت.
وه‌رزش تاكه ڕێی به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كان نییه، به‌ڵكوو باشترینیانه و خواردنیش یه‌كێكه له ڕێیه باشه‌كان بۆ پته‌وكردنی ماسوولكه‌كان
دووه‌م: هێلكه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتینه و بڕێكی زۆری ترشی ئه‌مینی تێدایه و ماسوولكه‌كان بنیات ده‌نێ و به‌هێزیان ده‌كات.
سێیه‌م: گۆشتی كه‌م چه‌وری، ئه‌م جۆره گۆشته بارسته‌ی ماسوولكه‌كان به‌هێز و باشتر ده‌كات، بڕێكی زۆر پرۆتین و ئاسنی تێدایه و یارمه‌تی گه‌یاندنی ئۆكسجین به سه‌رجه‌م ماسوولكه‌كان ده‌دات.
چواره‌م: ماسی سه‌له‌موون، بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر و جۆرێكی زۆرباشی پرۆتین به جه‌سته و ماسوولكه‌ت بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا پێویسته ببیته هاوڕێی خواردنی ماسی سه‌له‌موون، جیا له پرۆتین ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاسن و چه‌وری ئۆمێگا3ی تێدایه كه زۆر به‌سوودن بۆ مرۆڤ.