دابەشكردنی مووچە خێرا كرا

:: AM:09:36:08/10/2019 ‌
دابەشكردنی مووچە خێرا دەكرێت و ئەمڕۆ كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی پیشمەرگە و پێنجشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگە بە تەواوەتی دابەش دەكرێت بۆ مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ.

هیچ كێشەیەك نەیەتە پێشەوە، ئەوا پێنجشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت 

لە زانیارییەكان هاتووە، ئەمڕۆ مووچەی دیوان و لیواكان دابەش دەكرێت و ئەگەر هیچ كێشەیەك نەیەتە پێشەوە، ئەوا پێنجشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد