له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان لێدوانى دژ به یه‌كترى له باره‌ى سووریاوه داوه، نوێترینیان دوێنێ بوو، كاتێك كۆشكى سپى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دوو ناوچه‌ى سنوورى توركیا راگه‌یاند و دوناڵد تره‌مپیش به كۆمه‌ڵێك توویت په‌شیمانیی ئه‌مه‌ریكاى له تێوه‌گڵانى جه‌نگى سووریا نیشان دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" راپۆرتێكى به‌م ناونیشانه بڵاوكردووه‌ته‌وه "تره‌مپ و سووریا: بڕیارى كشانه‌وه و كشانه‌وه له بڕیار" له راپۆرته‌كه‌دا به كورتى باس له‌و هه‌ڵوێسته دژ بهیهكانهى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرێت كه له‌باره‌ى سووریاوه له‌ماوه‌ى ساڵێك نیشانى داوه.
وه‌ك چاودێرانى سیاسى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سنوورى توركیا بۆ دۆست و دوژمنى ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكى له‌ناكاو بووه. هه‌ر هه‌مان رۆژنامه ئاماژه‌ى بۆ هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى هارتسى ئیسرائیلى كردووه، كه تێیدا باس له‌وه كراوه، ئیسرائیل له بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ سه‌رسام بووه و بۆ به‌رپرسانى ئیسرائیل هه‌ڵسوكه‌وتێكى له‌م شێوه‌یه بابه‌تێكى له‌ناكاو بووه.
دۆست و دوژمن ئاگایان له بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ نه‌بووه
هارتس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌رپرسانى ئیسرائیل له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران له سووریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تیان كردووه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاگادارى ئه‌و بڕیاره‌ى تره‌مپ نه‌بووه. هه‌روه‌ها هارتس ده‌ڵێ ئه‌مه دووه‌م جاره ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیل تووشى شۆك ده‌كات، چونكه له كانوونى یه‌كه‌مى رابردوویش كاتێك تره‌مپ رای گه‌یاند هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كێشێته‌وه، ئبسرائیل تووشى شۆك بوو، هه‌ر چه‌نده ئیسرائیل یه‌كێكه له‌هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت پاراستنى ئه‌م وڵاته یه‌كێكه له خاڵه ستراتیژییه‌كانى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ڤیكتۆر شه‌لهووب چاودێرى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات، جارى یه‌كه‌م كاتێك له كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو دۆناڵ تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌سووریا دا به پاساوى ئه‌وه‌ى كاتى ئه‌وه هاتووه كه‌سانى تر به‌رپرسیارێتى شه‌ڕه‌كه له‌ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌و كات جیم ماتیسى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا و برێت ماكگۆرك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕى داعش له دژى وه‌ستانه‌وه. هه‌ر دووكیشیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
شههلووب ده‌ڵێ ئه‌م جاره جیا له وه‌زیره‌كان، ئه‌ندامانى كۆنگرێس رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه و گوشارى ده‌خه‌نه سه‌ر بۆئه‌وه‌ى له‌بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌م نووسه‌ره باسى له‌وه كردووه بڕیاره‌كه‌ى دوێنێى تره‌مپ هه‌موو ئه‌ندامانى كۆمارى له كۆنگرێسى تووشى سه‌رسامى كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌موویان له دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه ته‌نیا یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیران نه‌بێت ئه‌ویش راند پوله. بۆیه پێشبینى ده‌كرێت تره‌مپ ئه‌م جاره زووتر له جاره‌كه‌ى تر له بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه. به‌تایبه‌تى كاتێك ده‌زانێ مه‌سه‌له‌ى دوورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه له ئارا دایه.
جیا له‌وه‌ى بڕیار و لێدوانه‌كانى تره‌مپ بۆ دۆست و دژومنانى بڕیارى لهناكاون، رۆژنامه‌نووسێك ره‌خنه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت و ده‌ڵێ "له‌برى ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ته‌نیا كۆمه‌ڵێك تویتى سه‌رۆكمان له‌لایه له‌گه‌ڵ چه‌ندان لێدوان كه له‌وانه‌یه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ده‌ره‌وه دژى بوه‌ستنه‌وه".
جۆناسان ماركۆس رۆژنامه‌نووسى پسپۆڕ له كاروبارى به‌رگرى سه‌رباز بۆ ماڵپه‌ڕى
BBC ده‌نووسێ "ئه‌م به‌یانییه تره‌مپ باسى له‌وه كرد هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كێشێته‌وه، هك ئه‌وه‌ى ده‌ستى لێ بشووات، ئه‌مه‌یش مانایى ئه‌وه‌ى گڵۆپى سه‌وز بۆ هێرشى توركیا هه‌ڵ ده‌كات".
جۆناسان ماركۆس : جگه له چه‌ند تويتێكى سه‌رۆك تره‌مپ روونكردنه‌وه‌ى زیاتر نییه
ئه‌و رۆژنامه‌نووس ده‌ڵێ "له‌برى روونكردنه‌وه ته‌نیا كۆمه‌لێك تویتى سه‌رۆكمان له‌لایه". دواتر دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ده‌ره‌وه دژى ئه‌م بڕیاره‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاساو بۆ بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆك بدۆزنه‌وه.
ماركۆس ده‌ڵێ "ئێسته هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ده‌ره‌وه ده‌ڵێ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا نییه، ته‌نیا ژماره‌یه‌كى كه‌م له هێزه‌كان كشاونه‌ته‌وه، ته‌نیا بۆ سه‌لامه‌تییان، له ترسى هێرشى توركیا"دواتر ئه‌م رۆژنامه‌نووسه باس له هه‌ڵوێستى فه‌رمى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ده‌كات كه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه هه‌ر دووكیان له‌گه‌ڵ خودى سه‌رۆكیش دژى هێرش و له‌شكركێشى توركیان.
جۆناسان ماركۆس لێره‌دا پرسیارێك ده‌كات و ده‌ڵێ "ئایا دواى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك به خواستنى خۆى له تویته‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه و دواتر به‌رپرسان له لێكه‌وته‌ى قسه‌كانى ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه؟".
ماركۆس ده‌ڵێ "ئه‌مه وانه‌یه‌كه ئاستى كه‌موكوڕى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا روون ده‌كاته‌وه".
24 سه‌عات به‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ تێنهپهڕى كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ى له توركیا كرد ئه‌گه‌رهاتوو له سنوور بپه‌ڕێته‌وه ئه‌وا ئابوورى توركیا له‌ناو ده‌بات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى هه‌زار سه‌ربازى له سووریا هه‌یه و دوێنێ 20 سه‌ربازى له سنووره‌كانى توركیا له‌ناوچه‌ى سه‌رێكانى وگرێسپى كێشایه‌وه كه كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێ كه‌وته‌وه.