كچێك له كاتی بووكێنی له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی تری كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌هۆی گرتنی وێنه‌یه‌كی سێلفی كۆتایی به ژیانیان هات، پۆلیسی هیندستانیش پشتڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، كه به په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
بووك له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌س له كه‌سوكاری چوونه‌ته سه‌ر به‌نداوی بامبارۆ له ویلایه‌تی تامیلی باشووری هیندستان و له‌وێ له كاتی وێنه‌گرتنی سێلفی، له شوێنێكی زۆر هه‌ستیار بووك و سێ كه‌سی تر پێیان خزاوه و به‌ربوونه‌ته‌وه بۆ نێو به‌نداوه‌كه و هیچ شوێنه‌وارێكیان دیار نییه و هه‌موو تیمه‌كانی گه‌ڕان و پكشكنینیش دووپات له خنكانی هه‌رچواریان ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵانه خه‌ڵكێكی زۆر له‌و شوێنه ده‌كه‌ونه خواره‌وه و ده‌مرن و حكوومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی كردووه و خه‌ڵكیش واز له‌و دیارده‌یه ناهێنن
سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیاكانی هیندستانی ڕاگه‌یاند، كه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م، له‌وكاته‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه له‌گه‌ڵ بووك خه‌ریكی وێنه‌گرتن بوو، له سه‌ڕووی به‌نداوه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و چواریان پێیان خلیكساوه و كه‌وتوونه‌ته نێو به‌نداوه‌كه‌وه.
به گوێره‌ی
ئاماره‌كان له ماوه‌ی ساڵی 2011 تا 2017 زیاتر له 259 كه‌س به‌هۆی خلیسكانی پێیه‌كانیان له‌سه‌ر كه‌ناری به‌رزی ئه‌و به‌نداوه كه‌وتوونه‌ته نێو قووڵایی ئاو و كۆتایی به ژیانیان هاتووه.
هه‌رچه‌نده ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كه‌وتنی خه‌ڵكی بۆ نێو به‌نداوه‌كه وای له حكوومه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه كرد، كه فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌ی سێلفی له‌سه‌ر ڕووی به‌رزی به‌نداوه‌كه بكات، به‌ڵام خه‌ڵكی پابه‌ندی نابن و به‌رده‌وامن له‌و دیارده‌یه بۆیه ڕێژه‌ی قوربانیانیش ساڵ دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت.