هه‌ڵوه‌رینی قژ یه‌كێكه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كان و خه‌ڵكێكی زۆر ئێسته پاره‌یه‌كی زۆر له چاندنه‌وه‌ی قژیان خه‌رج ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كه‌چه‌ڵبوونی ته‌واوه‌تی نه‌بن، به‌ڵام ڕێی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه، له كاتی زۆربوونی هه‌ڵوه‌رینی قژ فریای خۆتان بكه‌ون و ته‌نیا به خواردن قژتان به‌هێز بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوه‌رینی زۆر و كه‌چه‌ڵبوون ببنه‌وه.
گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕێ له هه‌ڵوه‌رینی
قژ ده‌گرن
یه‌كه‌م: ئا‌ڤۆگادۆ، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Eی تێدایه، كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی قژ ده‌دا و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و ڕه‌گی مووه‌كان به‌هێز ده‌كا و ڕێژه و ئاستی هاوسه‌نگی ترش له پێست ده‌پارێزێ، به بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌م ڤیتامینه و چالاكی سوڕی خوێن و هاوسه‌نگی ترش، قژتان پارێزراو ده‌بێ و وه‌رینی كۆتایی دێت.
له‌جیاتی په‌نابردن بۆ چاندنه‌وه‌ی قژ پێویسته ئه‌م خۆراكانه بخۆن تا له وه‌رینی قژ دوور بن
دووه‌م: چه‌وه‌نده‌ر، ڕێژه‌یه‌كی زۆری كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین B,Cی تێدایه، هه‌موو ئه‌مانه زۆر گرنگ و پێویستن بۆ گه‌شه‌ی قژ و به‌هێزبوونی، ده‌توانن له‌گه‌ڵ وێنجه یان سپێناخ و گێزه‌ر شه‌ربه‌تێكی لێ دروست بكه‌ن و بیخۆنه‌وه، تا زۆرترین سوود به قژتان بگات.
سێیه‌م: گێزه‌ر، ڕۆژانه شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بخۆنه‌وه، تا زۆرترین بڕی ڤیتامین Aی به جه‌سته و پێست و ڕه‌گی مووه‌كان به تایبه‌تی بگات، ئه‌مه ڕێیه‌كی گرنگه بۆ مانه‌وه‌ی قژ به به‌هێزی و نه‌مانی كێشه‌ی وه‌رینی قژ.
چواره‌م: سپێناخ، كه‌می ڤیتامین D2 هۆكارێكی تری ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی قژ وه‌رینه، سپێناخ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و ڤیتامینه‌ی تێدایه، هاوكات مژینی ئاسن خێرا ده‌كات و به خواردنی سپێناخ له نێو خواردن یان هه‌ر جۆرێكی تر كه به‌لاتانه‌وه به چێژه، پێست و ڕه‌گی مووه‌كان زۆر به‌هێز ده‌بێ و وه‌رین كۆتایی دێ و دیارده‌ی له‌تبوونی قژیش له‌ناو ده‌چێت.