په‌یامنێری ئاژانسی
فرانس پرێس له سنووری نێوان توركیا و سووریا ڕای گه‌یاند، كه له دوێنێوه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هێزی توركیا گه‌یشتنه سنووری سووریا، ياريده‌ده‌رێكی ئه‌ردۆغانیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه توركیا ئه‌مڕۆ په‌لاماری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له په‌یامنێری فرانس پرێسه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری سوپا به چه‌كی قورسه‌وه له شاره‌دیی ئاكاكلی سه‌ر به پارێزگای شانێلئورفا به‌ره‌و سنووری سووریا تێپه‌ڕین، كه له سه‌دان تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی پێكهاتبوون.
جووڵه‌كردنی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا له كاتێكدایه كه دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا دووپاتی كرده‌وه، كه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كۆتاییان هاتووه و ماوه‌ته‌وه سه‌ركۆمار فه‌رمانی جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كان به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی سنووری سووریا ده‌ر بكات.
له دوێنێ شه‌وه‌وه زۆرترین سه‌رباز و چه‌كی قورس هێنراونه‌ته سنووره‌وه و ده‌یانه‌وێ بچنه ڕۆژئاوای كوردستان
شه‌وی ڕابردوو په‌رله‌مانی توركیا به په‌له كۆبووه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانی گورزی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆتایی هاتبوو، له كۆبوونه‌وه‌كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ماوه‌ی ساڵێكی تریان به حكوومه‌ت دا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی خاكی تووركیا ئه‌نجام بدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پێگه‌ی "
سكای نیوز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه "فه‌خره‌دین ئالتوون" به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، كه ته‌واوی هێزه‌كانی توركیا گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر سنوور و كه‌مێكی تر ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێ ده‌كات.
ئاڵتوون به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، پێویسته چه‌كداره كورده‌كان واقیعه‌كه قبووڵ بكه‌ن و هیچ به‌ربه‌رستێك له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی توركیا دروست نه‌كه‌ن، چونكه ڕووبه‌ڕووی گورزی قورس ده‌بنه‌وه.
تا ئێسته به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستكردن به هێرشی توركیا نییه، به‌ڵام فه‌خره‌دین ئاڵتوون یاریده‌ده‌ری ئه‌ردۆغانه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به فه‌رمی له تویته‌ری خۆی ئه‌مه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌سه‌ر ده‌ستكردن به ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كاته‌وه.