به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاى گشتى نێوان كومه‌ڵگاى باگێرا و شاره‌دێى مانگێشى سه‌ر به شارى دهۆك 10 كه‌س بریندار بوون، برینى به‌شێكیان سه‌خته و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك كراون.
ئازاد ته‌ها، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى دهۆك به "وشه"ى راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاى گشتى نێوان كومه‌ڵگاى باگێرا و شاره‌دێى مانگێشك 10 كه‌س بریندار بوون.
برینى به‌شێك له برینداران سه‌خته و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك كراون
روونی دەکاتەوە، رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌ت و ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر "پیكاب" روویداوه، برینى به‌شێك له برینداران سه‌خته و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك كراون بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها پۆلیسى هاتوچۆى ناوچه‌كه‌ش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه كردووه.
ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگاى دهۆك زیاتر له هه‌زار و 150 رووداوى هاتوچۆ روویانداوە، له ئه‌نجامدا زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س بونه‌ته قوربانى.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى