نرخی نەوت دابەزی

:: AM:10:43:09/10/2019 ‌
نرخی نەوت لە بازارەکانی دنیا  بۆ سێیەم رۆژی لە دوای یەک دابەزی و ئەم  دابەزینەش دوای ئەوە دێت کە لە دوو هەفتەی رابردووشدا نرخەکەی هەر لە دابەزیندا بووە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسەوە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و هەر سێ رۆژ بە چارتی سوور گۆڕانکاری بە نرخی نەوت هاتووە.

رۆژی دووشەم بەر لە کردنەوەی بازاڕەکە نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت بریتی بوو لە 59 دۆلار و 30 سەنت بەڵام ئێستە هەر بەرمیلێکی بە 58 دۆلار و 70 سەنت دەفرۆشرێت.

کاتیک دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک کۆمپانیای تری چینی خستە ناو لیستی سزاکانییەوە ئیتر بازرگانان لەوە نائومێد بوون
نەوتی زیاتر بکڕن


بەگوێرەی ماڵپەڕی livechart تا پێنجشەمی رابردوو بازرگانان بە حەزەرەوە لە بازاڕی بۆرسە نەوتیان دەکڕی و چاوەڕوانی ئەوە بوون گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و چین ئەنجامێکی هەبێت بەڵام کاتیک دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک کۆمپانیای تری چینی خستە ناو لیستی سزاکانییەوە ئیتر بازرگانان لەوە نائومێد بوون نەوتی زیاتر بکڕن و بۆیەش نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد.

ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا  و چین زۆرترین کاریگەری خستووەتە سەر بازاڕی نەوت و بووەتە هۆی سستکردنی چەرخی پیشەسازی جیهان و لەو کاتەشدا بازاڕ پێویستی بە نەوتی کەمتر هەیە و دواجار نرخەکەی دەشکێنێت.



وشە - سلێمان تاشان