وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كردووه، مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ى دیدارێكى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى كردووه تا ئه‌وپه‌ڕى ددان به خۆ بگرێت و به په‌له چاره‌سه‌رى داواكارى خۆپێشانده‌ران بكات.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى تشرینى یه‌كه‌م، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه باس له دیداره‌كه‌ى پۆمپیۆ و عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات.
له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، "پۆمپیۆ هانى عه‌بدولمه‌هدى داوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى خێرا بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى سكاڵاى خۆپێشانده‌ران له‌میانه‌ى كاركردن بۆ چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى".
پۆمپیۆ هانى عه‌بدولمه‌هدى داوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى خێرا بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى سكاڵاى خۆپێشانده‌ران
له‌باره‌ی قوربانیانى خۆپێشاندانه‌كانیش له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران بووه له‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى كه‌م خه‌ڵكێكى زۆر گیانیان له ده‌ست داوه و هانى حكوومه‌تیشى داوه تا ئه‌وپه‌ڕى ددان به خۆى بگرێت.
له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا له به‌غدا و چه‌ندان شارى باشوورى عێراق خۆپێشاندانێكى توند به‌ڕێوه چوو و ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك بوونه قوربانى، خۆپێشانده‌ران داواى چاكسازى و خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كارى زیاتر ده‌كه‌ن.