ئەردۆغان دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا راگەیاند

:: PM:04:50:09/10/2019 ‌

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیای لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند.

 ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەم لە "تویتەر" رای گەیاند كە مەبەستیان لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە كە بەناوی "كانی ئاشتی"، ئەمڕۆ لە باكوری سووریا دەستی پێ كردووە، نەهێشتنی هەڕەشەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی گەلە لەو ناوچەیە. 

زیاتر گوتی، مەبەستمان لەناوبردنی ئەو رێڕەوەیە كە لەنزیك سنوورەكانی باشوور دروست بووە و دروستكردنی ئاشتییە لەو ناوچانە، بۆیە لە رێگەی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی"یەوە هەڕەشە تیرۆریستییەكان لەناو دەبەین و مسۆگەری گەڕانەوەی ئاوارەكانی سووریا بۆ وڵاتیان دەكەین لە رێگەی دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام بۆیان بەهۆی ئەو ئۆپراسیۆنەوە.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌