مه‌سروور بارزانى پێشوازى له‌ سه‌رۆكى پێشووى كۆمارى عێراق كرد

:: PM:04:56:09/10/2019 ‌
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكی پێشووی كۆماری عێراق كرد.

پشتگیریی بۆ دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گشتگیر له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ده‌ربڕی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد مه‌عسووم وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گشتگیر له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ده‌ربڕی.

سه‌رۆكى پێشووى كۆماری عێراق دووپاتى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگی خۆی له‌ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ بگێڕێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم