سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەوشی عێراقی لەگەڵ فواد مەعسوم تاوتوێ كرد

:: PM:06:48:09/10/2019 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەوشی سیاسی و تەناهیی عێراق و پڕۆسەی سیاسی و دۆخی كورد لە سووریا، لەگەڵ سەرۆكی پێشووی كۆماری عێراق تاوتوێ كرد.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تشرینی یەكەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆكی پێشووی كۆماری عێراق كۆ بووەوە.
 لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی دۆخی سیاسی و تەناهی عێراقی لەگەڵ سەرۆكی پێشووی كۆماری عێراق كردووە.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لە پێویستیی عێراق بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی سیاسی كردەووە
ئەوەش خراوەتەڕوو، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لە پێویستیی عێراق بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی سیاسی كردەووە و بڕیارەكانی حكوومەتی فیدراڵی عێراقی بۆ جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران، بە هەنگاوێكی دروست و ئەرێنی لەپێناو ئارامكردنەوەی دۆخی وڵات و پاراستنی سەقامگیری، لە قەڵەم دا.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە كە دۆخی كورد لە سووریا و چەند بابەتێكی دیكەش لەنێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پێشووی كۆماری عێراق گەنگەشە كراوە.


وشە - فه‌رمان سادق