دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێرشى توركیا بۆ ڕۆژئاوى كوردستان ده‌ستى پێ كرد و تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه شه‌ڕ و ئاڵۆزى ڕوو له زیادبوونه، خه‌ڵكى سه‌رێ كانى به‌هۆى بۆردمان و هێرشه‌كانى توركیا ماڵه‌كانیان جێده‌هێڵن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ناڵى كوردستان24 له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له سه‌ر سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان له دیوی رۆژئاوا، بڵاوى كرده‌وه كه به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، ده‌روازه‌ی سێمالكا له نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان داخرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ترسی هێرش و بۆردمانه‌كانی توركیا ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ترسی هێرش و بۆردمانه‌كانی توركیا ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن، په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هێنن.
وێڕای هه‌موو ده‌نگێكی ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رۆكی توركیا واده‌كه‌ی خۆی هێنایه دی و ده‌ستی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كرد و یه‌كه‌م بۆردومانیش شاری سه‌رێ كانی گرته‌وه.
به‌پێی ئاژانسه هه‌واڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) سوپای توركیا بۆردومانی زه‌مینیی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری سه‌رێ كانی كردووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه سهرهتایییهكان تا ئێسته هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
سەرێ کانی، شارێکی مێژوویی ڕۆژئاوای کوردستانە، دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگەی حەسەکە و سنووری بە باکوری کوردستانەوەیە. واتە سنووری لەگەڵ تورکیایە و هەر لە ناو شارەکە سوپای تورک لەسەر سنوور دەبینی.
لە ڕووی جوگرافییەوە 85 کیلۆمەتر لە حەسەکە و 90 کیلۆمەتر لە قامیشلۆ دوورە و سەرچاوەی ڕژانی ئاوی خابوورە لە باکوری کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵات، هەر لەبەر ئەوەیشە پێی دەگوترێ سەرێ کانی. کاتێکیش سەرچاوەی ئاو بە ناوچەیەکدا پێپەڕ بێت، گرنگییە ستراتیجییەکەی هێندەی تر گەورە دەکات. چونکە لەو شوێنە دەکرێ بە بەنداوێک شەڕی سیاسیی گەورەی پێ بکرێ.
لە شاری سەرێ کانی نزیکی 100 هەزار کەس نیشتەجێن کە تێکەڵەیەکە لە نەتەوەکانی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی، ئەرمەن، چیچانی و کەمێکیش تورکمانی لێیە و زۆرینەکەی کوردن.