بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى "ته‌ڵعه‌ت زه‌كه‌ریا" هونه‌مه‌ندى ناودارى بوارى شانۆ و دراما له به‌شى كۆمیدیاى مسڕى، ته‌واوى میدیاكانى ته‌نیوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نابراو یه‌كێك بوو له هونهمهندانهى زۆر نزیك بوو له سه‌رۆكى پێشووى میسڕ حوسنى موباڕهك.
دواى ململانێیه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى دڵ كه پێشتر ئاشكراى نه‌كردبوو
ئێوارەی ڕۆژى سێشەم هه‌شتى تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر تەڵعەت زەكەریا ئەكتەری ناوداری سینەمای میسڕی بە هۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 58 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ى قاهیره به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى سه‌ندیكاى هونه‌مه‌ندان و هاوڕیانى و كه‌سه نزیكه‌كانى كۆچى دوایى كرد، ئه‌مه‌یش دواى مللانێكى زۆرى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى دڵ كه پێشتر ئاشكراى نه‌كردبوو.
دواى ئه‌وه‌ى به‌په‌له بارى ته‌ندروستى تێك ده‌چێت ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه، تێكچوونى بارى ته‌ندرووستى كه‌سه نزیكه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ىى دهگهڕێنننهوه كه ناوبراو بەر لە ماوەیەك لە هاوسەری دووەمی جیابوویه‌وه، به‌وهۆیه‌وه جگەرەی زۆر كێشاوە، كێشەی گەورە لە سییەكان و دڵى دروست بووه و گوێى پێ نه‌داوه.
ته‌ڵعه‌ت زه‌كه‌ریا یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانى میسڕ، له ته‌مه‌نى 58 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى قاهیره كۆچى دوایى كرد، له ساڵى 1984 به‌شدارى یه‌كه‌م به‌رهه‌مى هونه‌رى كرد، كۆتا به‌رهه‌مى سینه‌مایى كه به‌شداربوو پێش دوو ساڵ فیلمى "حلیمو أسگوره الشواگئ"بوو، بڕیار وابوو له فلمى "الخوژه" ڕۆڵى سه‌ره‌كى بگێڕێت و به‌ڵام مه‌رگ ڕێگه‌ى نه‌دا.