زۆربه‌ی خه‌ڵكی كاتێك تووشی هه‌ڵوێست یان دۆخێك ده‌بنه‌وه، كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه و ناتوانن بڕیاری دروست بده‌ن و زۆر بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و زۆرترین ڕوانگه و ڕه‌هه‌نده‌كانی بڕیاره‌كان لێك ده‌ده‌نه‌وه و به ته‌واوی له ڕووی ده‌روونییه‌وه ده‌شێوێن و خه‌ویان لێ ناكه‌وێ و نیگه‌ران دوو دڵ ده‌بن، له‌وه‌ی چ بڕیارێك بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه و ئه‌و بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌ی ژیانیان بده‌ن.
پسپۆرانی بواری كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونزانی هه‌شت هه‌نگاو و ئامۆژگاری گرنكیان خستووه‌ته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامۆژگاریانه ده‌توانین بڕیاری گونجاو بۆ دۆخه چاره‌نووسسازه‌كان بده‌ین، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: ڕاوێژ به دڵت بكه، به په‌له و هه‌ڵچوون بڕیار مه‌ده و ته‌نیا پشت به هه‌سته‌كانیشت مه‌به‌سته، به‌ڵكوو به گشتی بزانه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌یده‌یت چ كارلێكی له داهاتوو لێ ده‌كه‌وێته‌وه و تا چه‌ند متمانه‌به‌خۆبوونت زیاد ده‌كات، نه‌ك لاوازتر و نیگه‌رانترت بكات.
هه‌رگیز ڕێ مه‌ده هه‌ست و سۆز به‌سه‌رتا زاڵ بێ له‌وكاته‌ی بڕیاره گرنگه‌كان ده‌ده‌یت
دووه‌م: بڕیار له‌سه‌ر بنه‌مای سۆزداری مه‌ده، كاتێك ده‌گه‌یته دۆخێك بڕیاری چاره‌نووسساز بده‌یت، لایه‌نی سۆزداری ڕه‌چاو مه‌كه، به‌ڵكوو پێویسته به ته‌واوی سۆز و هه‌سته‌كانت په‌راوێز بخه‌یت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و ڕه‌وان ڕووبه‌ڕووی حه‌قیقه‌ته‌كان ببیته‌وه، نه‌ك خۆت بشاریته‌وه و پشت به سۆز و هه‌ست ببه‌ستیت له بڕیاردان.
سێیه‌م: متمانه‌ت به‌خۆت بێ، هیچ كات لۆمه‌ی خۆت مه‌كه، ئه‌گه‌ر بڕیارێكیشت دا كه دواجار كۆسپی هاته به‌رده‌م یان تووشی جۆرێك له شكست بوو، هه‌موو كه‌سێك كه بڕیاری ڕاست و دروست ده‌دا، سه‌ره‌تا ڕووبه‌ڕووی زۆر گرفت ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به متمانه‌ی ته‌واوه به‌رده‌وام بیت له هه‌نگاونان بۆ پشتیوانی كردنی بڕیاره‌كه‌ت و گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ت، ده‌توانی شكسته‌كان به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بگۆڕیت.
چواره‌م: گۆڕانكاری بكه، هه‌میشه له‌و دۆخانه‌ی ڕووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه، یه‌كجۆر بڕیار مه‌ده، كاتێك له یه‌كه‌م حاڵه‌ت به جۆرێك بڕیارت دا و دوای هه‌وڵ و كۆششی زۆر هه‌ر شكستت هێنا، هه‌وڵبده له دووه‌م حاڵه‌ت به جۆرێكی تر بڕیار بده‌یت كه جیاواز بێ له‌وه‌ی پێشوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ هه‌موو ڕووه‌كان بهاوێژیت، نه‌ك ڕووت له یه‌ك ئاراسته بێ و لایه‌كانی تر په‌راوێز بخه‌یت، كه زۆرجار ڕاستی و سه‌ركه‌وتن، ڕه‌نگه له لاكانی تر بن و تۆ ڕووی خۆت وه‌رنه‌گێڕیت.
پێنجه‌م: له ئینته‌رنێت دوور بكه‌وه، هه‌رگیز پشت به‌و پێشنیاز و ئامۆژگاریانه مه‌به‌سته كه له ئینته‌رنێت ده‌خرێته به‌رده‌مت، یان ئه‌زموونی كه‌سێكی تر كه هه‌مان حاڵه‌تی هه‌بووه و به جۆرێك بڕیاری داوه و تۆش لاسایی بكه‌یته‌وه، ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، چونكه هه‌موو كه‌سێك ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ڕه‌نگه بڕیاری ئه‌وانی تر ببێته هۆی سه‌ركه‌وتنیان، به‌ڵام بۆ تۆ گه‌وره‌ترین شكستت تووش ده‌كات.
به وه‌رزش ده‌روونێكی ئارام دروست بكه، ئنجا بڕیار بده، به‌ر له‌وه‌ی بیخه‌یته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌یش ڕاوێژ به كه‌سانی به ئه‌زموون بكه
شه‌شه‌م: ڕاوێژ به عه‌قڵ و دۆسته ژیر و به ئه‌زموونه‌كانت بكه، بۆ بڕیارێكی عه‌قڵانی پێویسته سه‌ره‌تا به ئارامی بیر بكه‌یته‌وه و كاتێكیش گه‌یشتیته بڕیارێكی دروست ڕاسته‌وخۆ مه‌یخه‌ره بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دۆستانه‌ت كه ئه‌زموونیان هه‌یه و به ژیر و دانایان ده‌زانیت، ڕاوێژیان پێ بكه، دوای وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینی ئه‌وان، ده‌ست به هه‌نگاونان بۆ پابه‌ندبوون و پێڕه‌وكردنی بڕیاره‌كه‌ت بكه.
حه‌وته‌م: نووسین، كاتێك ده‌ته‌وێ هه‌ر بڕیارێك بده‌یت، گرنگه به په‌ڕاو و پێنووست لا بێ و هه‌رچی به خه‌یاڵت دادێ له جۆری بڕیاره‌كان بیانووسه‌وه و دواتر سه‌رنجی لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رینێیه‌كانی هه‌ر یه‌كێك له بڕیاره‌كان یاداشت بكه و دواتر به‌راوردیان بكه، كامه‌ی زۆرترین خاڵی ئه‌رێنی تێدا بوو، ئه‌و هه‌ڵبژێره.
هه‌شته‌م: پێش
بڕیاردان به وردی بیر بكه‌وه، كاتێك سۆز و هه‌ستت وه‌لانا و به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی و عاقڵانه پێویستت به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ورد هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دنیابینی و بوونی تۆ له نێو بڕیاره‌كه خۆی ببینێته‌وه، ناكرێ بێ بیركردنه‌وه بڕیاری گه‌وره و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ژیانت بده‌یت، به‌ڵكوو پێویسته كه‌شێكی ده‌روونی و ته‌ندروستی گونجاو دروست بكه‌ی، به‌ر له بڕیاردان پێویستت به وه‌رزشكردن و ئارامی و چالاكی عه‌قڵ و جه‌سته هه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌مانه بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاڵۆزییه‌كانی ژیان دوور كه‌ویته‌وه و له ڕووی ده‌روونی و عه‌قڵییه‌وه له كه‌شێك بیت، كه كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان، كاریگه‌رییان به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ته‌وه نه‌بێت، به‌مشێوه‌یه دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستانه له ژینگه‌یه‌كی دروست و ئارام، هزرت ئاراسته‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به باشترین و گونجاوترین بڕیار، بۆ ئه‌و هه‌نگاوه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌ی كه ده‌ته‌وێت پێڕه‌وی بكه‌یت.