به‌هێزترین پاوه‌ر بانك به‌رهه‌م هێنرا

:: AM:07:03:10/10/2019 ‌
كه‌ناڵی Chudotech تایبه‌ت به‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك پاترییه‌كی ده‌ره‌كی نوێ بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 40 هه‌زار میلی ئه‌مپێر و زۆرترین كات ده‌مێنێته‌وه‌ و زۆرترین مۆبایل و ئامێری ئه‌لیكترۆنی پێ شه‌حن ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌و پاوه‌ر بانكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو له‌ پلاستیك دروستكراوه‌ و كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 1.7 كیلۆگرامه‌ و به‌ لایتێكی جۆری ئێل ئی دی به‌رهه‌م هێنراوه‌، كه‌ ته‌نیا پێنج واتی پێویسته‌ و ده‌توانرێ بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌عات بێ پێوه‌ستكردن به‌ كاره‌با و شه‌حنكردنه‌وه‌ ده‌توانرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێ له‌ نێو ئۆتۆمبێل بۆ زۆرترین ماوه‌ بهێڵرێته‌وه‌، له‌وكاته‌ی له‌ ڕێی و بانه‌كان بۆ شوێنی دوور ده‌ڕۆن، كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن.
توانای خه‌زنكردنی 40 هه‌زار میلی ئه‌مپێری هه‌یه‌
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ دوو ده‌رچه‌ی یو ئێس بی هه‌یه‌ و ده‌توانرێ دوو ئامێری له‌ یه‌ك كات پێ شه‌حن بكرێته‌وه‌ و توانای دانه‌وه‌ی 220 ڤۆڵت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌رچه‌كانی دانراوه‌، كه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر مۆبایل و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان شه‌حن ده‌كاته‌وه‌ و هه‌م وه‌كو لایتێكی پێشكه‌وتوو و زیره‌ك، یان وه‌كو پاوه‌ربانكێكی به‌هێز ده‌توانرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ پاوه‌ر بانكه‌كان بازاڕێكی گه‌رمیان هه‌یه‌ و كۆمپانیاكان كێبه‌ركێی دروستكردنی پێشكه‌وتووترینیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ دابپۆشن و زۆرترین قازانج بكه‌ن.


وشە - باز ئه‌حمه‌د

ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌