هاووڵاتییه‌كی تایله‌ندی گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه‌ی ساز كرد، دوای ئه‌وه‌ی خۆی به ملیۆنێرێكی هۆنگ كۆنگ ناساند و دوای دوو ڕۆژ له ناسینی داوای هاوسه‌رگیری له كچێكی تایله‌ندی كرد، به‌ڵام له كاتی ئاهه‌نگه‌كه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دۆلاریش بدات، خۆی دزییه‌وه و هه‌موو خه‌رجییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته سه‌ر شانی بووك.
ئه‌و هاووڵاتییه تایله‌ندییه ته‌مه‌نی خۆی به 30 ساڵ ناساندووه و ناوی خۆی كردووه‌ته "
نات" و له‌باره‌ی خۆیه‌وه به كچه‌كه‌ی گووتووه، كه خاوه‌ن و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌یه له هۆنگ كۆنگ، دوای دوو ڕۆژ له ناسینی داوای هاوسه‌رگیری له كچه‌كه كردووه، ئه‌و كچه تایله‌ندییه‌یش به‌هۆی خواستی زۆری بۆ سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون بێ بیركردنه‌وه یه‌كسه‌ر ڕه‌زامه‌ندی داوه و ده‌ستیان به ئاماده‌كاری ئاهه‌نگ سازكردن كردووه.
هه‌ردووكیان به فه‌رمی له‌یه‌كتر ماره‌بڕان و كارتی بانگهێشتیان بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری بووك ڕه‌وانه كرد، تا له ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه ئاماده بن، كه له هۆتێلی بۆریرامی به‌ناوبانگ له تایله‌ندا كۆ ببنه‌وه و ئاهه‌نگ بگێڕن.
زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاری به ماڵی بووك خه‌رج كرد و ڕای كرد
پیاوه‌كه هیچ كه‌سوكارێكی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه نه‌بوون، كه‌سوكاری بووكیش له‌وێ كۆبوونه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به ئاهه‌نگه‌كه بكرێت، پیاوه تایله‌ندییه زانی فێڵه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته كۆتایی و دواجار ئاشكرا ده‌بێ، بۆیه به بیانووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له كۆمپانیاكه‌ی به په‌له ڕۆیشتووه بۆ هۆنگ كۆنگ و ون بووه.
نات دواتر ئاشكرا بوو كه نه ملیۆنێره و نه له هۆنگ كۆنگیش كۆمپانیای هه‌یه، به‌ڵكوو فڕۆكه‌وانه و به به‌رده‌وامی گه‌شت له نێوان تایله‌ند و هۆنگ كۆنگ ده‌كات و وه‌ك فڕۆكه‌وان له هێڵێكی فڕۆكه‌وانی كار ده‌كات.
كه‌سوكاری بووكیش دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه بۆ ئاماده‌كاری و ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان تێچووی گشتی 114 هه‌زار و 884 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان خه‌رج كردووه و ئه‌و خه‌رجییه‌یش هه‌مووی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی ئه‌وان، دوای ئه‌وه‌ی نات ڕایكردووه بۆ هۆنگ كۆنگ.